بەپەلە

تورکیا هەڵگرێکی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕەوانەی چین دەکاتەوە

- 1/24/2020 5:03:00 PM 3741 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەهۆی هەڵگرتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، تورکیا گەشتیارێکی بەرەگەز چینی رەوانەی وڵاتەکەی دەکاتەوە.
بەهۆکاری ئەوەی گەشتیارێکی بەرەگەز چینی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بو ڕەوانەی چین-مان کردەوە

 
فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستی  تورکیا رایگەیاند، بەهۆکاری ئەوەی گەشتیارێکی بەرەگەز چینی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بو، لەسەر داوای خۆی ڕەوانەی چین-مان کردەوە.

کۆجا ئاماژەی بەوەداوە، دڵنای نەبون لەوەی ئاخۆ ئەو هاوڵاتیە چینیە هەڵگری ڤایرۆسەکەیە یاخود نا، "بەڵام نیشانەکانی تیادا دەرکەوتوە".

لە ئێستادا ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چەندین پارێزگای چیندا بڵاوبوەتەوە و بەهۆیەوە تا ئێستا 25کەس گیانیان لەدەستداوە، سەدانی دیکەش هەڵگری ڤایرۆسەکەن.

بۆ ئەو مەبەستەش، حکومەتی چین دەستی بەدروستکردنی نەخۆشخانەیەکی تایبەت کردوە بۆ چارەسەرکردنی توشبوانی نەخۆشی کۆرۆنا لەشار وهان و پرۆژەکەش وابڕیاری لێدراوە کە لەماوەی 10 رۆژدا کۆتایی پێبهێنرێت.

جگە لە وڵاتی چین لە چەندین ولاتی دیکەش حاڵەتی توشبون بە ڤایرۆسەکە تۆامرکراوە، تا ءیستا 5 حاڵەت لە ولاتی تایلاند تۆمارکراوە.

ڤایرۆسێکی نوێیە کە بەو ڤایرۆسە هاوبەشانەی نێوان مرۆڤ و گیانلەبەر دادەنرێت، توشی کۆئەندامە هەناسەی مرۆڤ دەبێت، ئەم ڤایرۆسە بەکۆرۆنا ناسراوە(Corona virus ) واتە تاج، لەکاتی لێکۆڵینەوەدا لەتاقیگە لەژێر ووردبیندا لەشێوەی تاج دەردەکەوێت، یەکەم حاڵەتی توشبون بەم ڤایرۆسە بۆ یەکەمجار لەساڵی 2012 لەوڵاتی سعودیە تۆماکرا.

نیشانەکانی توشبون بەم ڤایرۆسە نیشانەکانی توشبون بەم ڤایرۆسە وەک نیشانەی ئەنفلۆنزای ئاساییه، بەڵام بەشێوەیەکی قورستر کەپێکدێت:
 1. تایەکی بەهێز کەڕەنگە زیاتر لەهەفتەیەک بەخایەنێت.
 2.کۆکەیەکی توند.
 3. ژانە سەر.
 4. ئازاری ماسولکەکان.
 5. تەنگەنەقەسی و قورس بونی هەناسەدان.
 6.سوربونەوەی قورگ و لوت.
 7.لەرزین.
 8.سکچوون.
 9.بێ هێزی و نەمانی ئیشتیهای خواردن.


نیشانەکردن :

#چین

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP