پێنتاگۆن ئامادەكاری دەكات بۆ بڵاوكردنەوەی هێزەكانی لەسەر ئاستی جیهان

- 1/24/2020 4:58:00 PM 2510 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزیری بەرگری ویلایەتە یەكگرتوەككانی ئەمریكا رایگەیاند، وڵاتەكەی دەستیكردوە بە رێكارەكانی تایبەت بە سەرلەنوێ بڵاوكردنەوەی هێزەكانی لەسەر ئاستی جیهان.
لە چوارچێوەی گرنگیدانی پێنتاگۆن بە چاودێریكردنی ئەو ململانێیانەی لەگەڵ هەریەك لە روسیا و چین هەیەتی

مارك ئێسپەر، وەزیری بەرگری ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەمیانی لێدوانێكیدا دوێنێ پێنجشەممە رایگەیاند "لە ئێستادا واشنتن دەستیكردوە بە رێكارەكانی تایبەت بە سەرلەنوێ بڵاوكردنەوەی هێزەكانی لەسەر ئاستی جیهان، ئەوەش لە چوارچێوەی گرنگیدانی پێنتاگۆن بە چاودێریكردنی ئەو ململانێیانەی لەگەڵ هەریەك لە روسیا و چین هەیەتی".

رونیشیكردەوە "نایەوێت سنورێكی كاتیی دیاریكراو دابنێت بۆ تەواوكردنی ئەو پرۆسەیەی ناویان لێناوە (پێداچونەوەی سیاسەتەكانی بەرگری) لەمیانی پێشبینییەكانیان بۆ سەرلەنوێ چاوپێداخشاندنەوەی بڵاوكردنەوە و دابەشكردنی هێزەكانیان".

ئێسپەر لە رۆژنامەنوسانیشی راگەیاند "ئەگەر سنورێكی كاتیی و دوامۆڵەت دیاریبكەم بۆ ئەو پرۆسەی پێداچونەوەیە، ئەوكاتە دەڵێم جەختدەكەمەوە كە لە سەرەتای ساڵی داهاتودا لە روی داراییەوە لە دۆخێكی زۆر باشتردا دەبین".


نیشانەکردن :

#ئه‌مریكا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP