لاڤرۆڤ: هێزەكانی سوریا ناوچە هاوسنورییەكانیان لەگەڵ توركیا وعێراق كۆنترۆڵدەكەن

- 1/24/2020 4:26:00 PM 2560 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، هێزە سەربازییەكانی سوپای سوریا زۆرینەی ئەو ناوچانەی وڵاتەكەی كۆنترۆڵكردوە كە هاوسنورن لەگەڵ توركیا و عێراق.
كارەكان بەردەوامە بۆ روبەڕوبونەوە و كۆتاییپێهێنانی گروپە چەكدارییەكان لە سەرتاسەری پارێزگای ئیدلیب 


سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا ئەمڕۆ هەینی لەمیانی چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ گێیر پێدەرسن، نێردەی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ كاروباری سوریا رایگەیاند "كارەكان بەردەوامە بۆ روبەڕوبونەوە و كۆتاییپێهێنانی گروپە چەكدارییەكان لە سەرتاسەری پارێزگای ئیدلیب و باكور و رۆژهەڵاتی سوریا".

ئاماژەی بەوەشكرد "هێزەكانی سوپای سوریا تا ئێستا توانیویانە زۆرینەی ئەو ناوچانەی وڵاتەكەیان كۆنترۆڵبكەنەوە، كە هاوسنورە لەگەڵ هەریەك لە وڵاتانی توركیا و عێراق".

لیژنەی دەستوری سوریا توانای هەیە بە هاوكاری روسیا سەرجەم ئاستەنگەكان تێپەڕێنێت


هەر لەو چاوپێكەوتنەدا، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ كاروباری سوریا رایگەیاند "لیژنەی دەستوری سوریا توانای هەیە بە هاوكاری روسیا سەرجەم ئاستەنگەكان تێپەڕێنێت".

پێدەرسن وتیشی "پێویستە دۆخەكە تا ئاستێك ئارامبكرێتەوە، كە هاوڵاتیانی سیڤیل-ی سوریا كە لە ئێستادا ناوچەكانیانبەجێهێشتوە، بگەڕێنەوە زێدی خۆیان"، بۆ ئەو مەبەستەش رایگەیاند لە هەفتەی رابردودا سەدرانی دیمەشق دەكات.

ئاژانسی سانا-ی فەرمی سوریا ئەمڕۆ بڵاویكردەوە "هێزەكانی سوپای وڵات گوندی سەمەكە-ی سەر بە پارێزگای ئیدلیب-ی كۆنترۆڵكردوە و لە ئەنجامی پێكدادانەكانیشدا دەیان كوژراو و بریندار لە ریزەكانی سوپای سوریا و گروپە چەكدارییەكان هەبوە".


نیشانەکردن :

#سوریا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP