ئەڵمانیا؛ لە روداوێكی تەقەكردندا 6 كەس دەكوژرێن

- 1/24/2020 4:24:00 PM 7677 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەكاتی هەرێمی كوردستان، لە روداوێكی تەقەكردندا لە رۆژئاوای نۆرمبێرگ لە ئەڵمانیا 6 كەس كوژران و ژمارەیەكی دیكەش برینداربون.

 

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی پۆلیسی ناوچەی رۆت ئام سێ لە رۆژئاوای نۆرمبێرگ رایگەیاندوە، لە روداوەكەدا 6 كەس كوژراون و ژمارەیەكی دیكەش برینداربون".

 

ئاماژەی بەوەشكرد،"بەهۆی روداوەكەوە گومانلێكراوێك دەستگیركراوە و لەئێستاشدا هێزێكی ئەمنی زۆر لە ناوچەكە بڵاوەیان پێكراوە و ئۆپراسیۆنێكی گەورەش دەستی پێكردوە."



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP