پێشبڕکێیەک بۆ پاڵەوانێتی هێزی لەش لەهەڵەبجە بەڕێوەدەچێت

- 1/24/2020 3:48:00 PM 780 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- نیگار عومەر 

ئیوارەی ئەمڕۆ لەهۆڵی بۆنەکان لەهەڵەبجەی تازە پێشبڕکێی پاڵەوانێتی هێزی لەشی ماستەرز دەستیپێكرد، پێشبڕكێكە لەلایەن یەکێتی ناوەندی هێزی لەشی کوردستان سەرپەرشتی دەكرێت و براوەکان خەڵات دەکرێن.

سارەوان عەبدوڵا، سەرپەرشتیاری پێشبڕکێکە، بەخەندان- ی ڕاگەیاند، "ئەم پاڵەوانیەتیە بۆ یەکەمینجارە لە کوردستان ئەنجامبدرێت، بۆ تەمەنی 40 بۆ 60 ساڵ بەرەو سەرو، بۆ سێ ئاست دابەشكراوە، ماستەرزی یەک 40 بۆ 50 ساڵ دەگرێتەوە، ماستەرزی دو 50 بۆ 60 ساڵ و ماستەرزی سێ 60 ساڵ بۆ سەرەوە دەگرێتەوە."

وتیشی،"لەماوەکانی پێشوتردا پاڵەوانێتی هێزی لەش بۆ گەنجان هەبوە، بەڵام ئەمە یەکەم پاڵەوانیەتیە لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق بۆ ئەو ئاستانە بەڕێوەبچێت"

ئاماژەی بەوەشکرد، "بەگوێرەی پلەبەندی تەمەنەکان ئەو کەسانەی کێشیان 70 کیلۆیە پێشبڕکێ دەکەن لەگەڵ هەمان کێشی خۆیان، لەنێو ئەم پاڵەوانیەتیەدا براوەکان لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتەوە دیاری دەکرێن و بڕوانامەی باوەڕپێکراو بەبراوەی نێو پێشبڕکێکە دەدرێت"

ئەوەشی ڕونکردەوە، " ئەو کەسەی براوە دەبێت لەنێو ئەم پاڵەوانیەتیەدا دەبێتە براوەی ئەمساڵ بۆ هێزی لەشی ماستەرز لە كوردستان"



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP