بەپەلە

چین لەماوەی 10 رۆژدا نەخۆشخانەیەکی هەزار قەرەوێڵەیی بۆ چارەسەری توشبوانی کۆرۆنا دروستدەکات

- 1/24/2020 3:27:00 PM 40393 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

حکومەتی چین دەستی بەدروستکردنی نەخۆشخانەیەکی تایبەت کردوە بۆ چارەسەرکردنی توشبوانی نەخۆشی کۆرۆنا لەشار وهان و پرۆژەکەش وابڕیاری لێدراوە کە لەماوەی 10 رۆژدا کۆتایی پێبهێنرێت.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی روسیا تودەی، ئەمڕۆ پرۆژەکە دەستیپێکردوە و بریاروایە رۆژی 3-ی شوبات کە 10 رۆژی دیکە دەکات، نەخۆشخانەکە پێشوازی لە توشبوانی نەخۆشی کۆرۆنا بکات.
روبەری نەخۆشخانەکە، 25 هەزار مەتر چوار گۆشەیە و جێگەی وەرگرتنی 1000 ( هەزار) نەخۆشی دەبێت

بەگوێرەی زانیارییەکان، روبەری نەخۆشخانەکە، 25 هەزار مەتر چوار گۆشەیە و جێگەی وەرگرتنی 1000 ( هەزار) نەخۆشی دەبێت.

بەرپرسانی چین رایانگەیاندوە، لەماوەی 10 رۆژی ئایندەدا هەمو جۆرە چارەسەر و دەوایەکی پێویست بۆ روبەروبونەوەی نەخۆشییەکە لەو نەخۆشخانەیەدا فەراهەمدەکەن.

نەخۆشی کۆرۆنا نەخۆشییەکی ڤایرۆسی کوشندەیە، بەمدواییانە لەچین سەریهەڵداوە و بەهۆیەوە 25 کەس گیانیانلەدەستداوە و 830 حاڵەتی توشبون هەیە.

ڤایرۆسی کۆرۆنا

ڤایرۆسێکی نوێیە کە بەو ڤایرۆسە هاوبەشانەی نێوان مرۆڤ و گیانلەبەر دادەنرێت، توشی کۆئەندامە هەناسەی مرۆڤ دەبێت، ئەم ڤایرۆسە بەکۆرۆنا ناسراوە(Corona virus ) واتە تاج، لەکاتی لێکۆڵینەوەدا لەتاقیگە لەژێر ووردبیندا لەشێوەی تاج دەردەکەوێت، یەکەم حاڵەتی توشبون بەم ڤایرۆسە بۆ یەکەمجار لەساڵی 2012 لەوڵاتی سعودیە تۆماکرا.

نیشانەکانی توشبون بەم ڤایرۆسە نیشانەکانی توشبون بەم ڤایرۆسە وەک نیشانەی ئەنفلۆنزای ئاساییه، بەڵام بەشێوەیەکی قورستر کەپێکدێت:
 1. تایەکی بەهێز کەڕەنگە زیاتر لەهەفتەیەک بەخایەنێت.
 2.کۆکەیەکی توند.
 3. ژانە سەر.
 4. ئازاری ماسولکەکان.
 5. تەنگەنەقەسی و قورس بونی هەناسەدان.
 6.سوربونەوەی قورگ و لوت.
 7.لەرزین.
 8.سکچوون.
 9.بێ هێزی و نەمانی ئیشتیهای خواردن.
  


نیشانەکردن :

#چین

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP