سعودیە رەتیدەکاتەوە هیچ حاڵەتێکی نەخۆشی کۆرۆنا لەوڵاتەکەی تۆمارکرابێت

- 1/24/2020 2:47:00 PM 1319 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزارەتی تەندروستی سعودیە رەتیکردەوە هیچ حاڵەتێکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەوڵاتەکەی تۆمارکرابێت.
هیچ حاڵەتێکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەوڵاتەکەی تۆمارنەکراوە

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ هەینی لەوەڵامی وەزارەتی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هیندستان کە رایگەیاندبو سستەرێک لەنەخۆشخانەیەکی باشوری رۆژئاوای سعودیە توشی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوە، وەزارەتی تەندروستی بڵاویکردەوە هیچ حاڵەتێکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەوڵاتەکەی تۆمارنەکراوە.

هاوکات، ناوەندی کۆنترۆڵکردن و رێگریکردن لەنەخۆشییەکانی سعودیە لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی، هیچ حاڵەتێکی توشبون بەڤایرۆسی نامۆی کۆرۆنا لەسعودیە تۆمارنەکراوە.
ئەو حاڵەتەی هیندستان باسیکردوە ئەو نەخۆشییە نەبوە، بەڵکو پەتای هەوکردنی کۆئەندامی هەناسەدان بوە و چارەسەرکراوە

لەلایەکی ترەوە، پێشتر وەزارەتی تەندروستی سعودیە بڵاویکردەوە، ئەو حاڵەتەی هیندستان باسیکردوە ئەو نەخۆشییە نەبوە، بەڵکو پەتای هەوکردنی کۆئەندامی هەناسەدان بوە و چارەسەرکراوە.

وەزارەت جەختیشی کردۆتەوە کە رێوشوێنی ئەمنی توندوتۆڵیان گرتۆتەبەر بۆ رێگرتن لەهاتنە ناوەوەی نەخۆشییەکە.

حاڵەتەکانی توشبون و گیانلەدەستدان لەچین بەهۆی نەخۆشی کۆرۆنا لەزیادبوندایە و تائێوارەی دوێنێ پێنجشەممە 25 کەس گیانیان لەدەستداوە و 830 حاڵەتی توشبونیش هەبوە.
حکومەتی چین قەدەغەکردنی هاتوچۆی ئاسمانی و وشکانی لەهەردو شاری وهان و هوانگانگ راگەیاندوە

حکومەتی چین قەدەغەکردنی هاتوچۆی ئاسمانی و وشکانی لەهەردو شاری وهان و هوانگانگ راگەیاندوە وەک هەوڵێک بۆ رێگرتن لەبڵاوبونەوەی نەخۆشییەکە.

لای خۆشییەوە، وەزارەتی تەندروستی ژاپۆن دەرکەوتنی دوەم حاڵەتی توشبون بەکۆرۆنای لەوڵاتەکەی راگەیاند و رونیشیکردەوە کەسی توشبو، کە تەمەنی لە 40 ساڵیدایە، لەچینەوە هاتوە.

نەخۆشی کۆرۆنا نەخۆشییەکی ڤایرۆسی کوشندەیە، بەمدواییانە لەچین سەریهەڵداوە و بەهۆیەوە 25 کەس گیانیانلەدەستداوە و 830 حاڵەتی توشبون هەیە.

بەرپرسانی چینیش دڵنیاییانداوە کە هەنگاویان لەئاستێکی باڵاتر ناوە بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکە.

ڤایرۆسی کۆرۆنا

ڤایرۆسێکی نوێیە کە بەو ڤایرۆسە هاوبەشانەی نێوان مرۆڤ و گیانلەبەر دادەنرێت، توشی کۆئەندامە هەناسەی مرۆڤ دەبێت، ئەم ڤایرۆسە بەکۆرۆنا ناسراوە(Corona virus ) واتە تاج، لەکاتی لێکۆڵینەوەدا لەتاقیگە لەژێر ووردبیندا لەشێوەی تاج دەردەکەوێت، یەکەم حاڵەتی توشبون بەم ڤایرۆسە بۆ یەکەمجار لەساڵی 2012 لەوڵاتی سعودیە تۆماکرا.

نیشانەکانی توشبون بەم ڤایرۆسە نیشانەکانی توشبون بەم ڤایرۆسە وەک نیشانەی ئەنفلۆنزای ئاساییه، بەڵام بەشێوەیەکی قورستر کەپێکدێت:
 1. تایەکی بەهێز کەڕەنگە زیاتر لەهەفتەیەک بەخایەنێت.
 2.کۆکەیەکی توند.
 3. ژانە سەر.
 4. ئازاری ماسولکەکان.
 5. تەنگەنەقەسی و قورس بونی هەناسەدان.
 6.سوربونەوەی قورگ و لوت.
 7.لەرزین.
 8.سکچوون.
 9.بێ هێزی و نەمانی ئیشتیهای خواردن.


نیشانەکردن :

#چین

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP