سەرۆك بەرهەم: عێراقییەكان دەوڵەتێكی سەربەخۆیان دەوێت

- 1/24/2020 2:26:00 PM 2202 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆك بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، عێراقییەكان پێداگیری لەسەر سەربەخۆیی تەواو دەكەن و دەوڵەتێكیان دەوێت دوربێت لە هەردەستوەردانێكی دەرەكی و دەوڵەتی ئاشتی و ئاسایش بێت بۆ دراوسێكانی.
 عێراقییەكان پێداگیری لەسەر سەربەخۆیی تەواو دەكەن 

ئەمڕۆ د. بەرهەم ساڵح، پەیامێكی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوكردەوە و رایگەیاند، عێراقییەكان پێداگیری لەسەر سەربەخۆیی تەواو دەكەن و داوای دەوڵەتێك دەكەن كە لەخزمەتی گەلەكەیدا بێت.
دەوڵەتێكیان دەوێت كە رەنگدانەوەی خواست و ویستی نیشتیمانیی گەل بێت

راشیگەیاند، عێراقیەكان دەوڵەتێكیان دەوێت كە رەنگدانەوەی خواست و ویستی نیشتیمانیی گەل بێت دوربێت لە هەمو دەستێوەردان و كاریگەرییەكی دەرەكی.

ئاماژەی بەوەشكرد، عێراقییەكان دەوڵەتێكیان دەوێت كە تیایدا گرەنتی ئاسایش و مافەكانیان لە ژیانكردنێكی ئازاد و سەربەرز بكات ئاشتی و ئاسایشی هەبێت بۆ دراوسێكانی.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP