بەپەلە

وەزارەتی دارایی رونكردنەوەیەك سەبارەت بە هەڵمەتی دژ بە ئاواتی شێخ جەناب بڵاودەكاتەوە

- 1/24/2020 1:54:00 PM 49044 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزارەتی دارایی رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و تیایدا رایگەیاندوە،"ماوه‌یه‌كه‌ به‌ ناڕه‌وا هه‌ڵمه‌تێك كراوه‌ته‌ سه‌ر وه‌زیرى دارایی تایبه‌ت به‌ به‌ستنى بڕوانامه‌، ده‌رماڵه‌ و خێزان بۆ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌، هه‌روه‌ها بۆ كێشه‌ كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌."

وەزارەتی دارایی لە رونكردنەوەكەدا نوسیویەتی،"سەرۆك و سەرۆكایەتی هەرێم بەرپرسی باڵای وەزارەتی پێشمەرگەیە، بە هێزەكانی 80 و 70 شەوە( فەرماندەی گشتی تەواوی هێزە چەكدارەكانی كوردستانە)، بۆیە هەر رێنمایی و بریارێك لە وەزارەتی دارایی وئابوریەوە دەرچوبێت پەیوەست بە‌هێزەكانی پێشمەرگەوە بەبێ ئاگاداری بەرێزیان و ئەنجومەنی وەزیرانەوە نەكراوە. وە سەرجەم ئەو رێنمایی و بریارانە لەسەر هێزەكانی پێشمەرگە لەم كابینەیەدا دەرنەچون و واژۆی وەزیری دارایی و ئابوری ئێستایان لەسەر نیە و پێشنیاری ئەو نەبوە، كە بەرێزیان لە 10-7-2019 دەست بەكاربوە."

دەشڵێت،"بۆیە دواكەوتنی بەشێك لە داخوازیەكانی پێشمەرگە بە ئاگاداری ئەو بەرێزانەو  قەیرانی داراییەوە بوە، هەركاتێكیش كەریگەریەكانی قەیرانی دارایی تێپەریین ئەوا بۆ هێزەكانی پێشمەرگەو سەرجەم فەرمانبەران دۆخی پلەبەرزكردنەوەو باری موچە ئاسایی دەبێتەوە."

لەخاڵی دوەمی رونكردنەوەكەدا هاتوە،"جێگای بیرهێنانەوەیە، كە هەمو تێكۆشەرانی كوردستان لەوە دڵنیاو ئاگادار بن كە بەشی زۆری داهاتی كوردستان لە خزمەت وەزارەتی پێشمەرگەو هێزەكانی 80 و 70 دایە."

راشیگەیاندوە،"بەشێكی بەرچاو لە كێشە كەڵەكەبوەكانی وەزارەتی پێشمەرگە وهێزەكانی 80 و 70 لەگەڵ كێشەی شەهیدان و بریندارانی شەری داعش بەهاوكاری و پشتیوانی تەواوی وەزیری دارایی و ئابوری چارەسەركراون بە شاهیدی بەرێز وەزیر و وەزارەتی پێشمەرگە."



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP