" بەردەوامدەبین لەسەپاندنی سزاکانی بەسەر رژێمی سوریادا "
یەکێتی ئەوروپا سەرکۆنەی هێرشەکانی روسیا لەئیدلیب دەکات

- 1/24/2020 1:42:00 PM 1086 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

یەکێتی ئەوروپا لەراگەیەنراوێکدا سەرکۆنەی هێرشە ئاسمانییەکانی روسیای لەباکوری خۆرئاوای سوریا کرد کە بەهۆیانەوە 23 هاوڵاتی کوژران.
یەکێتی ئەوروپا داوای دەستبەجێ راگرتنی هێرشەکانی کردوە
بەپێی هەواڵێکی ئەلعەرەبییە، سەرەڕای ئیدانەکردنی ئەو هێرشە ئاسمانیانەی رژێمی سوریا و روسیا کەبەردەوامە بۆسەر هاوڵاتیانی ئیدلیب و دەوروبەری، هاوکات یەکێتی ئەوروپا داوای دەستبەجێ راگرتنیشی کردوە.

لەوبارەیەوە، وتەبێژی یەکێتی ئەوروپا لەلێدوانێکدا رایگەیاند، دوبارەکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی ئیدلیب بەبەردەوامیدان بەهێرشە ئاسمانییەکان بۆسەر هاوڵاتیانی مەدەنی قبوڵکراو نیە و پێویستە رابگیرێن.
یەکێتی ئەوروپا بەردەوامدەبێت لەسەپاندنی سزاکانی بەسەر رژێمی سوریادا ئەگەر لەسەر ئەمجۆرە هێرشانە بەردەوامبێت

راشیگەیاند، یەکێتی ئەوروپا بەردەوامدەبێت لەسەپاندنی سزاکانی بەسەر رژێمی سوریادا ئەگەر لەسەر ئەمجۆرە هێرشانە بەردەوامبێت.

تائێستا زۆربەی ناوچەکانی ئیدلیب و حەلەب لەلایەن هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئەو وڵاتەوە کۆنترۆڵکراون.

حکومەتی سوریاش کەلەئێستادا و پاش 9 ساڵ جەنگی ناوخۆیی لەسەدا 70-ی کۆنترۆڵی وڵاتەکەی بەدەستەوەیە، بەڵێنی داوە تەواوی ئەو ناوچانەی تر کۆنترۆڵبکاتەوە.

نیشانەکردن :

#سوریا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP