نوێنەری سیستانی: پشتگوێخستنی خواستی خۆپیشاندەران نەهامەتی زیاتر بۆ عێراق دەهێنێت

- 1/24/2020 1:19:00 PM 1466 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لە وتاری هەینیدا، نوێنەری عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی شیعەكانی عێراق رایگەیاند،"پشتگوێخستنی خواستی خۆپیشاندەران نەهامەتی زیاتر بۆ عێراق دەهێنێت"

لە وتاری ئەمڕۆ هەینیدا، ئەحمەد سافی، پەیامی مەرجەعیەتی باڵای شیعەكانی عێراقی خوێندەوە و رایگەیاند،"پێویستە رێز لە سەروەری عێراق و سەربەخۆیی لە بڕیاری سیاسیی و یەكپارچەیی و گەلی عێراق بگیرێت و رێز لە ئازادی خۆپیشاندەران بگیرێت و بەشێوەیەكی ئاشتیانە خۆپیشاندانەكانیان ئەنجامبدرێت"

وتیشی،"مەرجەعیەت لەگەر ئەنجامدانی چاكسازی راستەقینەیە كە بەردەوام گەل داوای كردوە بۆ رێبازەكەشی قوربانی زۆری داوە، مەرجەعیەت پێیوایە كە دەستی دەستی كردن  بە پشتگوێخستنی خواستەكانی خۆپیشاندەران جگە لە نەهامەتی زیاتر هیچ شتێك ناهێنێتە دی و ناسەقامگیری سیاسی دروست دەكات"
دامەزراندنی حكومەتی نوێ زۆر دواخرا لە ماوەی دەستوری دیاریكراوی خۆی، زۆر گرنگە هەمو لایەنە پەیوەندیدارەكان هەماهەنگ بن بۆ كۆتایی هێنان بەم پرسە گرنگە

 

راشیگەیاند،"دامەزراندنی حكومەتی نوێ زۆر دواخرا لە ماوەی دەستوری دیاریكراوی خۆی، زۆر گرنگە هەمو لایەنە پەیوەندیدارەكان هەماهەنگ بن بۆ كۆتایی هێنان بەم پرسە گرنگە بەپێی ئەو هەنگاوانەی پێشتر ئاماژەیان پێكراوە كە هەنگاوی گرنگن بۆ چارەسەری كێشەكە"

ئاماژەی بەوەشكرد، مەرجەعیەت دوپاتی دەكاتەوە كە سەرجەم لایەنەكان درك بەو مەترسیە گەورانە بكەن كە عێراقی گرتوەتەوە لەم قۆناغە سەختەدا بۆ ئەوەی خۆیان كۆبكەنەوە و هاوهەڵوێست بن لەسەر پرسە گرنگەكان و تەحەدیاتە چارەنوس سازەكان كە بەرژەوەندی گەلی عێراق لە بەرچاو بگرن بۆ ئێستا  و داهاتو.
 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP