بۆریس جۆنس: شاژن بڕیارەكەی پەسەند كردو یەكێتی ئەوروپا بەجێدەهێڵین

- 1/24/2020 12:48:00 PM 3747 جار خوێندراوەتەوە

خەندان - 

سەرۆكوەزیرانی بریتانیا رایگەیاند،"شاژن بڕیارەكەی پەرلەمانی تایبەت بە برێكزیت پەسەند كردو كۆتایی ئەم مانگە یەكێتی ئەوروپا بەجێدەهێڵین.

بۆریس جۆنسن رایگەیاند،"شاژنە ئێلیزابێس شاژنی بریتانیا، بڕیارەكەی پەرلەمانی وڵاتەكەی بۆ دەرچون لە یەكێتی ئەوروپا پەسەندكرد.

بۆریس جۆنس، سەرۆكوەزیرانی بریتانیا، لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر راشیگەیاندوە،"بریتانیا لە 31ی كانونی دوەمی ئەمساڵ، یەكێتی ئەوروپا بەجێدەهڵێت"

رۆژی چوارشەممە چوارشەممە 22/1/2020 پەرلەمانی بریتانیا رەزامەندی کۆتایی لەسەر پڕۆژەیاسایی دەرچونی بریتانیا دا لە یەکێتی ئەروروپا لە 31ی ئەم مانگەدا، بەمەش لەدوای واژۆکردنی شاژنە ئێلیزابێز لەسەر ئەو پڕۆژەیاسایە دەبێت بە یاسای فەرمی.

لە هەڵبژاردنی 12ی کانونی یەکەمی ساڵی رابردو 2019، پارتی پارێزگاران کە جۆنسن سەرۆکایەتی دەکات زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمانی بەدەست هێنا، بەمەش توانی ئەو بەڵێنە جێبەجێبکات کە پێش هەڵبژاردنەکان بە دەرچونی بریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا بە دەنگدەرانی دابو.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP