ترەمپ وێنەیەک بڵاودەکاتەوە کە تێیدا ئۆباما جاسوسی بەسەرەوە دەکات

- 1/24/2020 12:38:00 PM 25597 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا وێنەیەکی نامۆی بەبێ هیچ کۆمێنتێک بڵاوکردەوە کە تێیدا دەریدەخات، باراک ئۆبامای سەرۆکی پێشوی ئەمریکا جاسوسی بەسەرەوە دەکات.
تێیدا دەرکەوتوە باراک ئۆباما بەشێوەی سپایدەرمان لەیەکێک لەپەنجەرەی کۆشکەکانی دۆناڵد ترەمپەوە بەشێوەیەکی نایاسایی چاودێری ترەمپ دەکات

ترەمپ لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر وێنەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەرکەوتوە باراک ئۆباما بەشێوەی سپایدەرمان لەیەکێک لەپەنجەرەی کۆشکەکانی دۆناڵد ترەمپەوە بەشێوەیەکی نایاسایی و بەبەکارهێنانی دوربینێک چاودێری دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا دەکات.

بڵاوکردنەوەی ئەو وێنەیە لەکاتێکدایە ترەمپ و لایەنگرانی ئۆباما بەوە تۆمەتباردەکەن کە بەشێوەیەکی نایاسایی چاودێری هەنگاوەکانی دۆناڵد ترەمپ دەکات.

لەساڵی 2017 دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا باراک ئۆبامای بەوە تۆمەتبارکرد کە لەقۆناغەکانی کۆتایی هەڵمەتی هەڵبژاردندا چاودێری ئەوی کردوە و گوێی لەپەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی گرتوە.

دواتر ترەمپ بڵاویکردەوە کە ئۆباما لەئەمریکا لەدایک نەبوە، بەوەش مافی سەرۆکایەتی ئەمریکای نەبوە، دواتر ترەمپ دەستی لەو تۆمەتبارکردنە هەڵگرت.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP