بەڕێوەبەری ناوەندی عێراق بۆ دراساتی ستراتیژی: تائێستا 2.5 ملیۆن خۆپیشاندەر بەشداری خۆپیشاندانەكەیان كردوە

- 1/24/2020 12:22:00 PM 2595 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەری ناوەندی عێراق بۆ دراساتی ستراتیژی: تائێستا 2.5 ملیۆن خۆپیشاندەر بەشداری خۆپیشاندانەكەیان كردوە.

ئەمڕۆ هەینی، محەمەد سادق ئەلهاشمی، بەڕێوەبەری ناوەندی عێراق بۆ دراساتی ستراتیژی رایگەیاند،"پەیتا پەیتا ژمارەی خۆپیشاندەران زیاد دەكات و تاكو ئێستا 2.5 ملیۆن خۆپیشاندەر بەشداری خۆپیشاندانەكەیان كردوە."

محەمەد سادق ئەلهاشمی وتیشی،"خۆپیشاندەران بەردەوامن لە هاتنیان بۆ گۆڕەپانی جادریە لە بەغداد، چاوەڕێ دەكرێت لە كاتژمێرەكانی داهاتودا ژمارەی خۆپیشاندەران بگاتە سێ ملیۆن كەس"

خۆپیشاندانی ئەمڕۆی لایەنگرانی سەدرو بەشێك لە شیعەكانی عێراق، لەژێر ناوی خۆپیشاندانی سەربەخۆیی بەڕێوە دەچێت و تیایدا خۆپیشاندەران داوا دەكەن هێزە بیانییەكان و لەناویاندا هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق بچنە دەرەوە.

خۆپیشاندانه‌ ملیۆنییه‌كه‌، له‌سه‌ر بانگهێشتی موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌ دژی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌نجام ده‌درێت. هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش له‌ شه‌وی رابردوه‌وه‌، هێزیان له‌ نزیك پردی دونهۆمی و جادریه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی به‌غدا بڵاوه‌پێكردوه‌ و بۆ ئەوەی گرژی دروست نەبێت چەندین رێگەی ناوچەكەیان بە بەربەستی كۆنكرێتی داخستوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP