دەزگای هەواڵگری تورکیا لەعەفرین 12 هاوڵاتی بێسەروشوێن دەکات

- 1/24/2020 12:17:00 PM 1234 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، دەزگای هەواڵگری تورکیا و گروپەکانی سەربەو دەزگایە هەڵمەتێکی گرتن و راوەدونانیان لەشاری عەفرین لەباکوری رۆژئاوای حەلەب دەستپێکردوە و تائێستا 12 هاوڵاتییان دەستگیرکردوە و بەرەو شوێنێکی نادیار بردونیان.
ئەندامێکی ئەنجومەنی خۆجێی عەفرین لەناو دەستگیرکراوەکاندایە و بەشێک لەدەستگیرکراوانیش سەربە ناوچەکانی دەوروبەری عەفرینن

بەگوێرەی زانیارییەکانی روانەگە، ئەندامێکی ئەنجومەنی خۆجێی عەفرین لەناو دەستگیرکراوەکاندایە و بەشێک لەدەستگیرکراوانیش سەربە ناوچەکانی دەوروبەری عەفرینن.
تائێستا هۆکاری دەستگیرکردنەکانیان نازانرێت و ناشزانرێت بۆکوێ براون و چۆن مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت

روانگە ئاشکراشیکردوە تائێستا هۆکاری دەستگیرکردنەکانیان نازانرێت و ناشزانرێت بۆکوێ براون و چۆن مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

روانگەی سوری کە وەک ناوەندێکی چاودێریکردنی سەربەخۆ کاردەکات، ئەوەشی راگەیاندوە کە گروپ و تاقمەکانی سەربە تورکیا بەردەوامن لەبێزارکردن ئەوانەی کە لەعەفرین ماونەتەوە و لەوچوار چێوەیەشدا دەستیانکردوە بەبڕینەوەی دارەکان، بەتایبەتیش لەناوچەی بولبول و دانیشتوانی ئەو شارەش بەڵێنی ئەنجامدانی خۆپیشاندانێکیان داوە دژی ئەو رەفتارانە.

رۆژی 18-ی ئەم مانگە روانگەی سوریا بڵاویکردەوە کە گروپی سڵێمان شا کە سەربە تورکیان پێنج هاوڵاتییان رفاندوە کە خەڵکی گوندی کاخرەی سەربە مەعبەتەلی بون لەریفی عەفرین.

نیشانەکردن :

#تورکیا #سوریا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP