بەپەلە

پەرلەمانتارێک: دوای گەڕانەوەی سەرۆک بەرهەم كاندیدی سه‌رۆكی وەزیران رادەسپێردرێت

- 1/24/2020 12:04:00 AM 4040 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- 

فازڵ فه‌تلاوی، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی فه‌تح ئاشكرایكرد، له‌ دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق راسپاردنی كاندیدی سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆتایی دێت و له‌ئێستاشدا سێ لایه‌ن كاندیدیان پێشكه‌ش كردوه‌.

فازڵ فه‌تلاوی، ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی فه‌تح له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند،  "هێزه‌ سیاسییه‌كان كاندیدیان بۆ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت پێشكه‌ش كردوه‌، په‌رله‌مانتارانیش ژماره‌یه‌ك ناویان خستوه‌ته‌ڕو، هاوكات رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیش به‌هه‌مانشێوه‌ كاندیدی خۆیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كردوه‌".
له‌ئێستادا رێكکه‌وتنی سیاسی له‌نێوان سه‌رجه‌م كوتله‌و سه‌ركرده‌ی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان كراوه‌، بۆ كۆتاییهێنان به‌ململانێكان

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "له‌ئێستادا رێكکه‌وتنی سیاسی له‌نێوان سه‌رجه‌م كوتله‌و سه‌ركرده‌ی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان كراوه‌، بۆ كۆتاییهێنان به‌ململانێكانی دیاریكردنی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران، بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی نوێ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی پێكبهێندرێت".

یه‌كی مانگی رابردو، په‌رله‌مانی عێراق نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق په‌سه‌ندكرد، دوای ئه‌وه‌ی دو رۆژ پێشتر له‌وه‌ڵامی داواكه‌ی عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق پێشكه‌شی كردبو، تا ئێستاش لایەنەکان نەگەیشتونەتە رێککەوتنی کۆتایی.
له‌ دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح له‌ داڤۆس كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتو بگه‌ڕێته‌وه‌، كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت راده‌سپێردرێت

 

پەرلەمانتارەکەی هاوپه‌یمانی فه‌تح باسی لەوەشکرد، "له‌ دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح له‌ داڤۆس كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتو بگه‌ڕێته‌وه‌، كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت راده‌سپێردرێت".

21ی ئەم مانگە کۆڕبەندی ئابوری جیهانی لە داڤۆس دەستیپێکرد و بڕیارە رۆژی هەینی کۆتایی بەکارەکانی بهێنرێت، سەرۆک بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق یەکێکە لە بەشداربوانی کۆڕبەندەکە و لەو چوارچێوەیەشدا چەندین دیداری لەگەڵ سەرۆک وڵاتان ئەنجامدا.

کۆنگرە یان کۆڕبەندی داڤۆس لەبنەڕەتدا ناوی تەواوی  "کۆڕبەندی ئابوری جیهانی"-یە و بۆ یەکەمین جار لەژێر ناوی "کۆڕبەندی بەڕێوەبردنی ئەوروپا" لە ساڵی 1971 دامەزراوە.

ئەم کۆڕبەندە ساڵی 1987 و بەهۆی کاریگەری بەشداری چەندین رێکخراو و ناوەندی بازرگانی و ئابوری گەورەی جیهان ناوەکەی گۆڕدرا بۆ "کۆڕبەندی ئابوریی جیهان"

کۆڕبەندی داڤۆسی 2020، 50 ساڵ بەسەر بەڕێوەچونی کۆڕبەندی ئابوریی جیهان لە داڤۆس تێدەپەڕێت کە لە رۆژەکانی 21 تا 24ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

داڤۆس سەرکردەکانی جیهان هەر لەسەرکردە سیاسییەکانەوە تا سەرکردەی رێکخراوە بازرگانی و ئابورییەکان و رێکخراو و ناوەندە خێرخوازییەکان و ئەکادیمستەکان کۆدەکاتەوە، سێ هەزار کەس لە 118 وڵاتەوە بەشداری تیادا دەکەن کە 677 کەسیان سەرکردە و بەرپرسی باڵای جیهانن.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP