خۆپیشانده‌ران 48 كاتژمێر مۆڵەت دەدەنە پارێزگاری بەسرە

- 1/23/2020 11:55:00 PM 3320 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

خۆپیشانده‌رانی بەسرە له‌به‌رامبه‌ر راده‌ستنه‌كردنی بكوژی رۆژنامه‌نوس و چالاكوانان،  48 كاتژمێر بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌سعه‌د عیدانی، پارێزگاری پارێزگاکە دیاریده‌كه‌ن.

خۆپیشانده‌رانی بەسرە له‌تۆمارێكی ڤیدیۆییدا رایانگەیاندوە، "ئه‌سعه‌د عیدانی، پارێزگاری به‌سرە به‌رپرسیاره‌ له‌كوشتن و توندوتیژیه‌كان كه‌ به‌رامبه‌ر به‌خۆپیشانده‌ر و چالاكوان و رۆژنامه‌نوسان ئه‌نجامده‌درێت،.

باس لەوەشدەکەن، ماوه‌ی 48 كاتژمێر بۆ پارێزگاری به‌سرە دیاریده‌كه‌ن كه‌ له‌كاتژمێر 12:00ی پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌ممه‌وه‌ دەستیپێکردوە، ئه‌گه‌ر داواكاریه‌كانیشیان جێبه‌جێنه‌كات، ئه‌وا "هه‌مو بژارده‌یه‌ك له‌به‌رده‌میاندا كراوه‌ ده‌بێت".

هه‌ر له‌و گرته‌ ڤیدیۆییه‌دا، خۆپیشانده‌ران مه‌رجی ئه‌وه‌یان بۆ ئه‌سعه‌د عیدانی داناوه‌، كه‌ بكوژی سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نوس و چالاكوانان راده‌ستی دادگا بكات، ئه‌گه‌رنا ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه‌.

له‌مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوه‌وه‌ خۆپیشاندانه‌كانی به‌غداو پارێزگاكانی خواروی عێراق ده‌ستیپێكردوه‌ و به‌گوێره‌ی ئاماره‌ فه‌رمیه‌كانیش، تا ئێستا زیاتر له‌ 600 خۆپیشانده‌ر كوژراون و زیاتر له‌ 23 هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP