زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ئاگاداریه‌ك بۆ مامه‌ڵه‌كارانی خوێندنی باڵا بڵاوده‌كاته‌وه‌

- 1/23/2020 11:28:00 PM 3679 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌ ئاگاداریەکدا خوازیاران و مامه‌ڵه‌كارانی خوێندنی باڵا ئاگادارده‌كاته‌وه‌، كه‌ رۆژی شه‌ممه‌ فه‌رمانبه‌رانی زانكۆ به‌مه‌به‌ستی رایكردنی مامه‌ڵه‌كانیان ده‌وام ده‌كه‌ن.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست خه‌ندان كه‌وتوه‌، له‌سه‌ر فه‌رمانی ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین، سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، بریاردرا رۆژی شه‌ممه‌ فه‌رمانبه‌رانی تایبه‌ت به‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی زانستی و یاسایی و دارایی له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ له‌ كاتژمێر 9:30 به‌یانی بۆ 1:30 دوا نیوه‌ڕۆ ده‌وامبكه‌ن.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ده‌وامكردنی فه‌رمانبه‌ران له‌پێناو راییكردنی مامه‌ڵه‌ی خوازیاران و مامه‌ڵه‌كارانی خوێندنی ماسته‌رو دكتۆراو دبلۆمی باڵا ده‌بێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP