بەپەلە

وێنە.. ماسیەكی دەرزی لە ناو ئاوەكەوە بازیهەڵدا و ملی محەمەد-ی بڕی

- 1/23/2020 11:03:00 PM 211568 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لەكاتی راوكردنی ماسیدا لە دورگەی سولاوێزی ئیندۆنیزیا، ماسییەك لەناو ئاوی دەریاكەوە خۆی هەڵدەدات و ملی مێرمنداڵێك دەبڕێت و برینداری دەكات.

رۆژنامەی دەیلی مەیڵ-ی بریتانی لە پێگەی فەرمی خۆی بڵاویكردەوە، پاش ئەوەی محەمەد-ی تەمەن 16 ساڵ و باوكی بە مەبەستی راوكردنی ماسی دەچنە ناو ئاوەكانی نزیك دورگەی سولاوێزی لە ئیندۆنیزیا، لەناكاو ماسییەكی خرمیە كە بە ماسی "دەرزی" ناسراوە لە ئاوەكەوە بازهەڵدەدات بەرەو مێرمنداڵەكە.

وەك لە وێنەكاندا دەركەوتوە و بەگوێرەی زانیارییەكانی دەیلی مەیڵ، دەمی ماسیەكە كە هاوشێوەی دەنوكێكی تیژە لە لایەكی ملی مێرمنداڵەكەوە چوەتە ناوەوە و لە لایەكەی دیكەوە دەرچوە.

پاش روەداوەكە دەستبەجێ محەمەد گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و لە رێگەی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەوە ماسییەكە دەرهێنراوە، سێرڤی عارف، پزیشكی ئەنجامدەری نەشتەرگەرییەكە لەوبارەیەوە رایگەیاندوە "ماسییەكە دەمارێكی گەورەی بڕیوە".

سەرەڕای ئەوەی ئەو مێرمنداڵە ئیندۆنیزیە چارەسەری پێویستی وەرگرتوە، بەڵام بەهۆی تایەكی زۆرەوە لە نەخۆشخانە هێڵراوەتەوە و پزیشكانیش دەڵێن چاوەڕێی دابەزینی پلەی گەرمای جەستەی نەخۆشەكەن.

خەمریە، ئەو جۆرە ماسییەی بەهۆی شێوەی تیژی دەمی و باریكی جەستەیەوە بە ماسى "دەرزی" ناسراوە و رێژەیەكی زۆریان لە كەناردەریاكاندا بونی هەیە، هاوكات بەوە ناسراوە لەناو ئاوەوە بەرەو دەرەوە توانای بازهەڵدانی هەیە بە خێرای 60 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.

نیشانەکردن :

#جۆراوجۆر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP