بەپەلە

ئەنجامی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی راگەیەندرا

- 1/23/2020 10:26:00 PM 6148 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەنتەری زمان و کەلتوری زانکۆی سلێمانی ئەنجامی تاقیکردنەوەی دیاری کردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی رادەگەیەنێت.

محەمەد حوسێن، سەرۆکى لیژنەى پێداچونەوە بە مەرج و رێنماییەکانی سەنتەری زمانى ئینگلیزى لە زانکۆکانى کوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ رایگەیاند، ئەمشەو ئەنجامی تاقیکردنەوەکانى دیاریکردنى ئاست بۆ بەشداربوان لە خولەکانى فێرکارى زمانى ئینگلیزى رادەگەیەنرێت.
 
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو بەشداربوانەی کە ڕۆژی 18-1-2020 تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست یان ئەنجامداوە دەتوانن لەڕێگەی ویبسایتی زانکۆکانیانەوە ئەنجامەکانیان وەربگرنەوە. 

محەمەد حوسێن باسی لەوەشکرد، كۆی بەشداربوان لە تاقیكردنەوەكانی دیاریکردنى ئاستى توانستى زمانى ئینگلیزى لەسەنتەرەکانى زمان لە زانکۆکانى سەڵاحەدین و سلێمانى و دهۆک بریتیە لە هەزار و 452 بەشداربو، كە 489 لە زانكۆی سەڵاحەدین و 657  لە زانكۆی سلێمانی و 306  لە زانكۆی دهۆك بوە.

 

کلیک لێرە  بکەن بۆ بینینی ئەنجامەکان


نیشانەکردن :

#خوێندنی باڵا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP