بەپەلە

ته‌ندروستی سلێمانی كاركردنی رێكخراوێكی پزیشکی هه‌ڵپەسارد

- 1/23/2020 9:26:00 PM 4154 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی كاركردنی رێكخراوی KMSO كه‌ وه‌ك رێكخراوێكی پزیشكی خۆی ناساندوه‌ راگرت، هۆكاره‌كه‌شی به‌هۆی جیاوازی له‌پسپۆڕی بڕوانامه‌ی رێكخه‌ر و به‌رپرسانی رێكخراوه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی نوسراوێكی، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی كه‌، وێنه‌یه‌كی ده‌ست خه‌ندان كه‌وتوه‌، ته‌ندروستی سلێمانی دوای وردبینی و به‌دواداچون كاری رێكخراوی KMSO كه‌ خۆی رێكخراوێكی پزیشكی ناساندوه‌ هه‌ڵسپارد، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌رێنمایی و جیاوازی بونی پسپۆری بروانامه‌كانی رێكخه‌ران و به‌رپرسانی رێكخراوه‌كه‌.

تەندروستی سلێمانی داواشیکردوە، لە دوای ئه‌و نوسراوه‌وه‌، هیچ لایه‌ن و گروپ و خه‌ڵكێك كار له‌گه‌ڵ ئه‌و رێكخراوه‌دا نه‌كات

 

تەندروستی سلێمانی داواشیکردوە، لە دوای ئه‌و نوسراوه‌وه‌، هیچ لایه‌ن و گروپ و خه‌ڵكێك كار له‌گه‌ڵ ئه‌و رێكخراوه‌دا نه‌كات له‌ بواری پزیشكیدا، چونكه‌ "زیانی زۆرتر ده‌بێت له‌ سوده‌كانی".

رێكخراوی زانستی پزیشكی كوردستان KMSO وه‌ك رێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆ خۆی ناساندوه‌و كاره‌كانیشی تایبه‌ت كردوه‌ به‌ په‌ره‌پێدانی زانستی پزیشكی

 

رێكخراوی زانستی پزیشكی كوردستان KMSO وه‌ك رێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆ خۆی ناساندوه‌و كاره‌كانیشی تایبه‌ت كردوه‌ به‌ په‌ره‌پێدانی زانستی پزیشكی و تواناكانی خوێندكارانی به‌شه‌ پزیشكییه‌كان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و چه‌ندین خولیشی له‌بواره‌ پزیشكییه‌كاندا كردوه‌ته‌وه‌.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP