كۆبونەوەی یەكێتی و یەكگرتو لە سلێمانی دەستیپێكرد

- 1/23/2020 11:17:00 AM 2321 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، وەفدێكی بالای یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان، سەردانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانیان كردو لە لایەن ژمارەیەك لە ئەندامانی باڵای یەكێتی پێشوازیان لێكرا.

بەگوێرەی زانیارییەكانی خەندان، كۆبونەوەكە بە سەرپەرشتی هەریەك لە كۆسرەت رەسوڵ عەلی، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی و سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان بەڕێوەدەچێت.

لە كۆبونەوەكەدا پەیوەندییەكانی نێوان یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان گفتوگۆی لەسەر دەكرێت و چۆنیەتی گەشەپێدانی ئەو پەیوەندیانە دەخرێتەرو

 

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە كۆبونەوەكە بە خەندان-ی راگەیاند،"لە كۆبونەوەكەدا پەیوەندییەكانی نێوان یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان گفتوگۆی لەسەر دەكرێت و چۆنیەتی گەشەپێدانی ئەو پەیوەندیانە دەخرێتەرو".

هاوكات لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی عێراق و هەرێمی كوردستان و دواین گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و ئەو پێشهاتانە دەكرێت كە لەئێستادا رودەدەن و باس لە رێكخستنی زیاتری نێو ماڵی كورد دەكرێت بۆ هەر ئەگەرو پێشهاتێك كە بێتە ئاراوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP