روسیا: ڤاکسینێکی کاریگەر لەدژی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرهەمدەهێنین

- 1/22/2020 6:14:00 PM 1417 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

حکومەتی روسیا رایگەیاند، لەئێستادا سەرقاڵی بەرهەمهێنانی ڤاکسینێکی کاریگەرین لەدژی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
لەئێستادا سەرقاڵی بەرهەمهێنانی ڤاکسینێکی کاریگەرن کەمەترسییەکان بڕەوێنێتەوە

بەپێی زانیارییەکانی سکای نیوز، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ حکومەتی روسیا لەڕاگەیەنراوێکدا جەختیکردەوە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسییەکی گەورەیە و پشتگوێیان نەخستوە، بۆ ئەو مەبەستەش لەئێستادا سەرقاڵی بەرهەمهێنانی ڤاکسینێکی کاریگەرن کەمەترسییەکان بڕەوێنێتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ لەپەراوێزی کۆبونەوەکانی داڤۆسدا، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا پلانی هەیە بۆ کۆنترۆڵکردنی ڤایۆسی کۆرۆنا.
زۆر بەباشی دەتوانین کۆنترۆڵی ئەو نەخۆشییە بکەین، پێشتریش بەباشی کۆنترۆڵکراوە

سەرۆکی ئەمریکا دڵنیایشی دایە گەلانی جیهان کە ناوەندی کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکانی ئەمریکا زۆر بەتوانایە و زۆر بەباشی دەتوانین کۆنترۆڵی ئەو نەخۆشییە بکەین، پێشتریش بەباشی کۆنترۆڵکراوە.

نەخۆشی کۆرۆنا نەخۆشییەکی ڤایرۆسی کوشندەیە، بەمدواییانە لەچین سەریهەڵداوە و بەهۆیەوە نۆ کەس گیانیانلەدەستداوە و 440 حاڵەتی توشبون هەیە.

بەرپرسانی چینیش دڵنیاییانداوە کە هەنگاویان لەئاستێکی باڵاتر ناوە بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکە.

بەهۆی دەرکەوتنی زیاتر لە 400 حاڵەتی توشبون لە چین، لەئێستادا ترس لەبڵاوبونەوەی نەخۆشییەکە و چۆنیەتی روبەروبونەوەی بوە بەئەجێندای بەشێک لەوڵاتە کاریگەرەکانی جیهان و لەهەوڵی دۆزینەوەی ڤاکسینێکی کاریگەردان.

ڤایرۆکی کۆرۆنا

ڤایرۆسێکی نوێیە کە بەو ڤایرۆسە هاوبەشانەی نێوان مرۆڤ و گیانلەبەر دادەنرێت، توشی کۆئەندامە هەناسەی مرۆڤ دەبێت، ئەم ڤایرۆسە بەکۆرۆنا ناسراوە(Corona virus ) واتە تاج، لەکاتی لێکۆڵینەوەدا لەتاقیگە لەژێر ووردبیندا لەشێوەی تاج دەردەکەوێت، یەکەم حاڵەتی توشبون بەم ڤایرۆسە بۆ یەکەمجار لەساڵی 2012 لەوڵاتی سعودیە تۆماکرا.

نیشانەکانی توشبون بەم ڤایرۆسە نیشانەکانی توشبون بەم ڤایرۆسە وەک نیشانەی ئەنفلۆنزای ئاساییه، بەڵام بەشێوەیەکی قورستر کەپێکدێت:
 1. تایەکی بەهێز کەڕەنگە زیاتر لەهەفتەیەک بەخایەنێت.
 2.کۆکەیەکی توند.
 3. ژانە سەر.
 4. ئازاری ماسولکەکان.
 5. تەنگەنەقەسی و قورس بونی هەناسەدان.
 6.سوربونەوەی قورگ و لوت.
 7.لەرزین.
 8.سکچوون.
 9.بێ هێزی و نەمانی ئیشتیهای خواردن.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP