رۆحانی: هەرگیز هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی نادەین

- 1/22/2020 6:01:00 PM 1624 جار خوێندراوەتەوە

خەندان -         

سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی نادات، جا بەڕێککەوتنەوە بێت یان بەبێ رێککەوتن، داوای لە وڵاتانی ئەوروپاش کرد هەمان هەڵەی واشنتن دوبارە نەکەنەوە بە کشانەوە لە رێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015.
ئێران هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی نادات، بەڕێککەوتنەوە بێت یان بەبێ رێککەوتن

حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لەمیانی کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئێران رایگەیاند، "ئێران هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی نادات، جا بەڕێککەوتنەوە بێت یاخود نا، بەڵام ئەگەر رێککەوتننامە ئەتۆمییەکە هەڵوەشێتەوە وڵاتانی ئەروپا بەرپرس دەبن لەسزای هەڵوەشاندنەوەکەی".
ئێرانیش ئامادە دەبێت لە هەنگاوەکانی کەمکردنەوەی پابەندییەکانی بە رێککەوتنەکەوە پاشگەزببێتەوە

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێران هێشتا پابەندە بە رێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015ەوە، ئەگەر لایەنە ئەروپییەکان پابەندبونیان بە رێککەوتننامەکەوە راگەیاند، ئێرانیش ئامادە دەبێت لە هەنگاوەکانی کەمکردنەوەی پابەندییەکانی بە رێککەوتنەکەوە پاشگەزببێتەوە".

رۆژی 6-ی ئەم مانگە ئێران قۆناغێکی دیکەی پابەندبونی بەرێککەوتنە ئەتۆمییەکە رایگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، چیتر هیچ سنورێک نەماوە بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم و ئەوەندەی بیانەوێت لەئاست و بڕی یۆرانیۆم دەیپیتێنن.

لەبەرامبەردا 14ی ئەم مانگە لەبەیاننامەکەدا، ئەو سێ وڵاتەی ئەورپا کە ئەندامی کارای رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێرانن،رێوشوێنی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی رێککەوتننامە ئەتۆمییەکەیان کاراکرد و ئاماژەیان بەوەرکردوە، ئەوان پشتیوانی ئەمریکا ناکەن لەهەڵمەتی سەپاندنی زۆرترین فشاری ئابوری بەسەر ئێراندا، لەهەمان کاتدا رێگەنادەن ئێران پابەندبونەکانی بەرێککەوتنەکە کەمکاتەوە.

نیشانەکردن :

#ئێران

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP