سه‌رۆكى هه‌رێم له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ڕێكخراوى جايكای ژاپۆنی كۆبوه‌وه‌

- 1/22/2020 5:50:00 PM 987 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

نيچيرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ شينيچى كيتائۆكا سه‌رۆكى ئاژانسى جايكاى ژاپۆنى کۆبوەوە و سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ كار و پرۆژه‌كانى ڕێكخراوه‌كه‌ پێڕاگەیاند.
سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ كار و پرۆژه‌كانى ڕێكخراوی جایکا ده‌ربڕى كه‌ بۆ ماوه‌ى چه‌ندين ساڵ خزمه‌تيان به‌ هه‌رێمى كوردستان كردوه‌

بەپێی راگەیەنراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە، لەپەراوێزی کۆڕبەندی داڤۆسدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ كار و پرۆژه‌كانى ڕێكخراوی جایکا ده‌ربڕى كه‌ بۆ ماوه‌ى چه‌ندين ساڵ خزمه‌تيان به‌ هه‌رێمى كوردستان كردوه‌ و جێپه‌نجه‌يان به‌ پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ دياره‌.

لاى خۆشيه‌وه‌ سه‌رۆكى جايكا، دوپاتىكرده‌وه‌ كه‌ ئاژانسى هاريكاريى نێوده‌وڵه‌تيى ژاپۆنى له‌ پشتگيرى و يارمه‌تيدانى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وامده‌بێت و سوپاسى ئاسانكارى و هه‌ماهه‌نگيى داموده‌زگا و لايه‌نه‌ په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى له‌ ئه‌نجامدانى كار و پرۆژه‌كانيان كرد.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP