سه‌رۆكى هه‌رێم دۆخی عێراق و ناوچەکەی لەگەڵ سه‌رۆك وه‌زيرانى ئوردن تاوتوێکرد

- 1/22/2020 5:36:00 PM 635 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
لەپەراوێزی کۆبونەوەکانی کۆڕبەندی داڤۆسدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان چاوی بە سەرۆک وەزیرانی ئوردن کەوت و دۆخی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێکرد.

پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، بنێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، چاوى به‌ عومه‌ر ئه‌لڕه‌زاز سه‌رۆك وه‌زيرانى ئوردن كه‌وت.

دواین پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، بره‌ودانى زياتر به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئوردن، هه‌وڵه‌كان بۆ ئارامكردنه‌وه‌ى دۆخى ئاڵۆزى ناوچه‌كه‌، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و گرنگيى به‌رده‌واميى ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى تيرۆر و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ گرنگترین ئەو تەوەرانەبون کە لەکۆبونەوەکەدا تاوتوێکران.

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP