بەهۆی دروستبونی گرژییەوە لە بەغدا شەش خۆپیشاندەر برینداربون

- 1/22/2020 5:24:00 PM 290 جار خوێندراوەتەوە

خەندان
بەهۆی دروستبونی گرژی لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران لەسەر رێگای محەمەد قاسم لە بەغدا شەش خۆپیشاندەر برینداربون.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ لە ئەنجامی گرژییەکان شەش خۆپیشاندەر برینداربون



لەو بارەیەوە چەند سەرچاوەیەک لە ناو خۆپیشاندەرانەوە بە سۆمەریەنیوزیان راگەیاندوە، ئەمڕۆش روبەربونەوەی لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران لەسەر رێگای محەمەد قاسم لەناوەڕاستی بەغدادا بەردەوام بوە و تەنها ئێوارەی ئەمڕۆ لە ئەنجامی گرژییەکان شەش خۆپیشاندەر برینداربون.

ئەمڕۆش کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی لە عێراق رایگەیاند، له‌ئه‌نجامی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نێوان هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و خۆپیشانده‌رانی به‌غداو پارێزگاكانی خواروی عێراق، 10 خۆپیشانده‌ر كوژران و زیاتر له‌ 135 كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.

له‌مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوه‌وه‌ خۆپیشاندانه‌كانی به‌غداو پارێزگاكانی خواروی عێراق ده‌ستیپێكردوه‌ و به‌گوێره‌ی ئاماره‌ فه‌رمیه‌كانیش، تا ئێستا زیاتر له‌ 500 خۆپیشانده‌ر كوژراون و زیاتر له‌ 22 هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.


نیشانەکردن :

#عێراق

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP