ڤیدیۆ.. پیتزایەکی 103 مەتری لە ئوسترالیا دروستکرا

- 1/22/2020 5:08:00 PM 8189 جار خوێندراوەتەوە

خەندان - 

رێستۆرانتی ئیتاڵی مارگرێتا لە ئوستڕالیا، بەمەبەستی کۆکردنەوەی پارە بۆ پیاوانی ئاگرکوژێنەوە، کە بەرەنگاری سوتانی دارستانەکانی ئوستڕالیا دەبنەوە، پیتزایەکی بەدرێژی 103 مەتر دروستکرد.

 

 رێستۆرانتی ئیتاڵی مارگرێتا لە ئوستڕالیا پیتزایەکی بەدرێژی 103 مەتر دروستکرد

 

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ چوارشەممە رێستۆرانتی ئیتاڵی مارگرێتا لە ئوستڕالیا پیتزایەکی بەدرێژی 103 مەتر دروستکرد، کە داهاتەکەی دەبەخشێت بە پیاوانی ئاگرکوژێنەوەی ئوستورالیا، کە شەو و رۆژ کاردەکەن بۆ بەرەنگاربونەوەی سوتانی دارستانەکانی ئوستڕالیا.


پیتزاکە بەپارچەی یەک مەتری دروستکرا و پاشان بەیەکەوە لکێنرا

پیتزاکە بەپارچەی یەک مەتری دروست دەکرابو پاشان بەیەکەوە لکێنرا، بەهۆی فڕنێک کە توانای تێپەڕبونی پیتزاکەی هەبو پێیدا برژێنرا.

ماوەی دروستکردنی پیتزاکە چوار کاتژمێری خایەند، زیاتر لە چوار هەزار پاچەی گۆشتی تێدا بەکارهات.

لەئێستادا رێستۆرانتەکە پێشبڕکێیەکی سازکردوە بۆ مەزەندەکرنی کێشی ئەو ئاردەی کە بۆ دروستکردنی پیتزاکە بەکارهاتوە.

 


نیشانەکردن :

#جۆراوجۆر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP