عه‌مار حه‌كیم داوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت و كاندیدێكی كاتی ده‌كات

- 1/22/2020 4:44:00 PM 1312 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت و دیاریكردنی كه‌سێكی بێلایه‌ن و لێهاتو به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كاته‌وه‌.

نوسینگه‌ی عه‌مار حه‌كیم له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه‌، "عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ پێشوازی له‌هه‌ریه‌ك له‌ جوان لوندیس باڵیۆزی ئوسترالیاو تریدین دوبسن باڵیۆزی نیوزله‌ندا له‌به‌غداد كردوه‌".

به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌، عه‌مار حه‌كیم باسی له‌گرنگی كرانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وڵاتانی كردوه‌، له‌چوارچێوه‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و رێزگرتن له‌سه‌روه‌ری به‌بێ ده‌ستوه‌ردان له‌كاروباری ناوخۆی عێراق.
ئامانجی حكومه‌تی داهاتوی عێراق ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت  و ره‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی له‌بارە بۆ ململانێی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌هه‌ڵبژادنه‌كاندا

ئاشكراشیكردوه‌، ئامانجی حكومه‌تی داهاتوی عێراق ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت  و ره‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی له‌بارە بۆ ململانێی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌هه‌ڵبژادنه‌كاندا".
ئه‌ركی حكومه‌تی داهاتوه‌ شكۆو پێگه‌ بۆ عێراق بگه‌ڕێنێته‌وه‌

جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌، "ئه‌ركی حكومه‌تی داهاتوه‌ شكۆو پێگه‌ بۆ عێراق بگه‌ڕێنێته‌وه‌".
عه‌مار حه‌كیم ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، به‌ڕچاوكردنی داواكاری عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان له‌عێراق، پێویسته‌ لایه‌نه‌كان دور له‌ده‌ستوه‌ردانی حزبی، كه‌سێكی بێلایه‌نی لێهاتو بۆ پۆستی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران دیاریبكه‌ن كه‌ توانای هه‌بێت بۆ ئیداره‌دانی دۆخه‌كه‌.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP