سەرۆکایەتی ئێران داوا لە سعودیە دەکات چارەسەری کێشەکانی نێوانیان بکەن

- 1/22/2020 3:37:00 PM 837 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- 

بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، پێویستە ئێران و سعودیە کاربکەن پێکەوە بۆ چارەسەری کێشەکانیان، دەشڵێت، "نابێت رێگە بدرێت پەیوەندی نێوان ئێران و سعودیە، وەکو پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکای لێبێت".
ئێران ئامادەیە گفتوگۆ لەگەڵ سعودیەدا بکات بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوانیان

 

مەحمود ئەعزا، بەڕێوەیەری نوسینگەی حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "ئێران ئامادەیە گفتوگۆ لەگەڵ سعودیەدا بکات بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوانیان".

ئەوە لەکاتێکدایە 18ی ئەم مانگە  محەمەد جواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران ئامادەیی وڵاتەکەی نیشاندا بۆ دانوستان لەگەڵ ئێراندا، و هەمو جۆرە گفتوگۆ و دانوستانێکیشی لەگەڵ ئەمریکا رەتکردەوە".
نابێت رێگە بدرێت پەیوەندی نێوان ئێران و سعودیە وەک پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکای لێبێت

 

بەڕێوەیەری نوسینگەی حەسەن رۆحانی باسی لەوەشکرد، "نابێت رێگە بدرێت پەیوەندی نێوان ئێران و سعودیە وەک پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکای لێبێت".

مەحمود ئەعزا داوای لە وڵاتانی ئەوروپاش کرد هێزەکانیان لەناوچەی کەنداو بکشێننەوە، بۆ ئەگەر دەیانەوێت ئاشتی و سەقامگیری ئاسایش لە ناوچەکەدا بچەسپێت".

بەرپرسانی ئێران چەندین جار جەختیانکردوەتەوە بونی هێزی دەرەکی لەتناوچەی کەنداودا ئاسایشی ناوچەکە دەشێوێنێت، پێویستە وڵاتانی کەنداو خۆیان بەرپرسیارێتی ئاشتی ناوچەکە بگرنەئەستۆ.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP