ماکرۆن: فڕەنسا سورە لەسەر ئەوەی تاران هەرگیز نەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی

- 1/22/2020 3:34:00 PM 434 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- 

سەرۆکی فڕەنسا رایگەیاند، وڵاتەکەی هەرگیز نەرمی نانوێنێت لەبارەی ئامانجە ئەتۆمییەکانی ئێران و حکومەتی پاریس سورە لەسەر ئەوەی تاران هەرگیز نەبێت بە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ چوارشەممە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فڕەنسا لەپاش کۆبونەوە لەگەڵ هەریە لە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، "فڕەنسا سورە لەسەر ئەوەی ئێران هەرگیز نەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، بەڵام لەدژی هەمو پێکدادنێکی سەربازییە لە ناوچەکە".
پاریس هەرگیز نەرمی نانوێنێت لەبارەی ئامانجە ئەتۆمییەکانی ئێران

 

ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتەکەی هەرگیز نەرمی نانوێنێت لەبارەی ئامانجە ئەتۆمییەکانی ئێران.

ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆکی فڕەنسا سەردانی ئیسرائیل کرد، بۆ بەشداری لە یادی ئازادکردنی سەربازگەی ئەوشفێرتزی نازی، کە 40 سەرکردەی وڵاتانی جیهان بەشداری تێدا دەکەن.

لەو سەردانەدا ماکرۆن لەگەڵ هەریەک لە ناتانیاهۆ و هاوتا ئیسڕائیلییەکەی رۆڤین ریڤلین و هەریەک لە بینی گانتس، سەرۆکی حزبی ئۆپۆزسیۆن و رکابەری ناتانیاهۆ کۆبوەوە.
ماکرۆن رۆژێک پێش یادەکە سەردانی ئیسرائیلی کرد، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کێشەکانی ئێران لەگەڵ ئیسڕائیلدا

 

ماکرۆن رۆژێک پێش یادەکە سەردانی ئیسرائیلی کرد، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کێشەکانی ئێران لەگەڵ ئیسڕائیلدا.

وابڕیارە هەر ئەمڕۆ ماکرۆن سەردانی بانکی رۆژئاوا بکات، بۆ کۆبونەوە لەگەڵ مەحمود عەباس، سەرۆکی فەڵەستین.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP