زەریف: وڵاتانی ئەوروپا بەفرۆشتنی شکۆی خۆیان ترەمپ-یان چاوبرسیتر کرد

- 1/22/2020 3:21:00 PM 3960 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- 

وەزیری دەرەوەی زەریف رایگەیاند، وڵاتانی ئەوروپا بە وازهێنان لە پاشماوەی رێککەوتننامە ئەتۆمییەکە وایان لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کرد، چاوبرسیتربێت.

محەمەد جواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لەتویتێکدا لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، "وڵاتانی ئەوروپا بە وازهێنان لە پاشماوەی رێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015 سەڵامەتی خۆیان فرۆشت و هەمو بنەما رەوشتی و یاساییەکانیان لەدەستدا".
وڵاتانی ئەوروپا بە خۆپاراستن لە باجە گومرکییەکانی دۆناڵد ترەمپ وایانکرد کە ترەمپ چاوبرسیتر بێت

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "وڵاتانی ئەوروپا بە خۆپاراستن لە باجە گومرکییەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، وایانکرد کە ترەمپ چاوبرسیتر بێت".

14ی ئەم مانگە هەریەك لە ئەڵمانیا، فڕەنسا و بریتانیا پڕۆژەیەكیان بە ناوی "پرۆژەی چارەسەركردنی ناكۆكییەكان" راگەیاند، تایبەت بە رێككەوتنە ئەتۆمییەكەی ئێران، هۆكارەكەشیان بۆ ئەوە گەڕاندەوە تاران بە بەشێكی رێككەوتننامەكەوە پابەندنابێت.
باشتروایە وڵاتانی بتوانن هەڵوێستی باشتر بنوێنن لە بەڕێوەبردنی دەسەڵاتی وڵاتەکەیاندا

 

زەریف وتیشی، "باشتروایە وڵاتانی بتوانن هەڵوێستی باشتر بنوێنن لە بەڕێوەبردنی دەسەڵاتی وڵاتەکەیاندا".

لەبارەی کاراکردنی رێوشوێنی چارەسەری ناکۆکییەکانی رێککەوتننامە ئەتۆمییەکە لەلایەن فڕەنسا، بریتانیا و ئەڵمانیا، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە عەلی لاریجانی، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران  وتی، "ئەو رێوشوێنانەی وڵاتانی ئەوروپا هاوشێوەی رێوشوێنەکانی ئەمریکایە لەدژی وڵاتەکەی".

نیشانەکردن :

#ئێران #ئه‌مه‌ریكا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP