باڵیۆزی بریتانیا له‌به‌غدا ئیدانه‌ی كوشتنی خۆپیشانده‌ران ده‌كات

- 1/22/2020 2:26:00 PM 1265 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

باڵیۆزی بریتانیا له‌به‌غدا ئیدانه‌ی توندوتیژی و كوشتنی خۆپیشانده‌رانی ناوچه‌كانی عێراق ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌کان تا ئێستا زیاتر له‌ 600 كه‌س له‌خۆپیشانده‌ران كوژراون.

ستیفن هیكی، باڵیۆزی بریتانیا له‌به‌غدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه‌، "ئیدانه‌ی كوشتن و برینداركردنی خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ین، گومانی تێدانیه‌ خۆپیشانده‌رانیی پارێزگاكان ئاشتیانه‌ن، بۆیه‌ هیچ بیانویه‌ك نیه‌ بۆ به‌كارهێنانی هێز له‌به‌رامبه‌ریان".
تا ئێستا له‌ئه‌نجامی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق زیاتر له‌ 600 كه‌س له‌خۆپیشانده‌ران كوژراون

 

باڵیۆزی بریتانیا ئاماژه‌ی به‌ئاماری كوژراو و بریندارانیش كردوه‌و نوسیویه‌تی، "به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ی وردو متمانه‌پێكراو، تا ئێستا له‌ئه‌نجامی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق زیاتر له‌ 600 كه‌س له‌خۆپیشانده‌ران كوژراون".
له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا، 10 خۆپیشانده‌ر كوژراون، 135 كه‌سی دیكه‌ش برینداربون

 

به‌گوێره‌ی نوێترین ئاماری كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراقی، ده‌سته‌ی مافی مرۆڤی عێراق بڵاویكرده‌وه‌، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا، 10 خۆپیشانده‌ر كوژراون، 135 كه‌سی دیكه‌ش برینداربون، سه‌رجه‌م قوربانیه‌كانیش له‌پارێزگاكانی به‌غداد، دیاله‌ به‌سڕا، زیقاڕ، كه‌ربه‌لا بون، هاوكات له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانیشه‌وه‌ 88 كه‌س ده‌ستگیركراون كه‌ هه‌وڵی گێره‌شێوێنیان داوه‌.

له‌مانگی 10ی ساڵی رابردوه‌وه‌ خۆپیشاندانه‌كانی به‌غداو پارێزگاكانی خواروی عێراق ده‌ستیپێكردوه‌و به‌گوێره‌ی ئاماره‌ فه‌رمیه‌كانیش، تا ئێستا زیاتر له‌ 55 خۆپیشانده‌ر كوژراون و زیاتر له‌ 22 هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP