نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهان دادەبەزێت

- 1/22/2020 9:47:00 AM 1289 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- 

نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهاندا دابەزی، بەهۆی کەمبونەوەی نیگەرانییەکان لەبارەی وەستانی بەرهەمهێنانی نەوتی لیبیا.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت 24 سەنت دابەزیوە لە دوایین مامەڵەدا بە 64.35 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکراوە، واتا بەڕێژەی %0.4 نزمبوەتەوە. 

لە هەمانکاتیشدا نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکا 29 سەنت دابەزیوە و بە 58.09 دۆلار بۆ هەر بەمیلێک مامەڵەی پێکراوە، واتا بەرێژەی 0.5%  نزمبوەتەوە.

بەهۆی کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشوی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و بۆردومان کردنی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق لەلایەن ئێرانەوە، گرژیی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەی کەنداو زیادیکردوە، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر گەشەسەندنی بازاڕەکانی جیهان هەبوە و نرخی نەوتی بە نزمی هێشتوەتەوە.

لەسەرەتای ئەم هەفتەیەشدا، پاش ئەوەی دو وێستگەی سەرەکی بەرهەمهێنانی نەوت لەلیبیا داخران، بەهۆیەوە نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهاندا بەرزترین نرخی لەماوەی زیاتر لەهەفتەیەک تۆمارکرد.

لەدوای کۆنفڕانسی لوتکەیی بەرلین و کەمبونەوەی ناکۆکیەکانی لایەنە سیاسییەکانی لیبیا بەرهەمهێنانی نەوتی لیبیا نزیکە لە گەڕانەوە بۆ دۆخی پێش داخستنی وێستگە نەوتییەکانی لیبیا، بەمەش جارێکی دیکە نرخی نەوت دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بیینی.

نیشانەکردن :

# نەوت

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP