هاتوچۆی هه‌ولێر بڕیارێكی له‌باره‌ی هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2017 ده‌ركرد

- 1/21/2020 2:14:00 PM 30119 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای هه‌ولێر دوایین ئاگاداری هاوڵاتیان و كۆمپانیاكانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ده‌كاته‌وه‌، ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2017 كه‌ له‌ده‌روازه‌ی باشماخه‌وه‌ هاورده‌كراون به‌بێ سزای دواكه‌وتن تۆمارده‌كرێن.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی هاتوچۆی پارێزگای هه‌ولێر، "ئاگاداری هاوڵاتیان وشۆفێران و و كۆمپانیاكانی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ده‌كه‌نه‌وه‌، ڕه‌زامه‌ندی دراوه‌ به‌تۆماركردنی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی مۆدێلیان 2017ه‌یه‌و له‌گومرگی باشماخه‌وه‌ هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان كراون به‌بێ ئه‌وه‌ی سزای داراییان به‌سه‌ردا بدرێت".

هاتوچۆی هه‌ولێر مه‌رجێكیشی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ئاشكراكردوه‌و رایگه‌یاندوه‌، "پێویسته‌ به‌ر له‌ 16-20-2020 سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی هاتوچۆ بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی تۆماركردنی ئۆتۆمبێله‌كانیان، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ دوای تێپه‌ڕبونی ئه‌و ماوه‌یه‌، سزای دواكه‌وتن ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر هه‌ر ئۆتۆمبێلێك كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی سه‌ردانی هاتوچۆی نه‌كردبێت بۆ تۆماركردن".

پێشتر هاتوچۆی هه‌رێم بڕیاریدابو له‌مانگی ئابی ساڵی 2019ه‌وه‌، هیچ ئۆتۆمبێلێكی مۆدێل 2017 هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌كرێت و ئه‌گه‌ر هاورده‌ش بكرێت، تابلۆی پێنادرێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP