بەپەلە

موچەی چوار وەزارەت و شەش شوێنی دیکە دابەشدەکرێت

- 1/21/2020 9:56:00 AM 38906 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزارەتی دارایی و ئابوری بەردەوامە لە دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران و ئەمڕۆ موچەی چوار وەزارەت و  شەش شوێنی دیکە دابەشدەکرێت.

بەپێی خشتەی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە موچەی هەریەکە لە وەزارەتەکانی ناوخۆ، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئەوقاف و کاروباری ئایینی، وەزارەتی سامانە سروشتیەکان دابەشدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، هەر ئەمڕۆ موچەی هەریەکە لە ئەنجومەنی ئاسایش، دەزگای گشتی ئاسایش، هێزەکانی زیرەڤانی، هێزی بەرگریی فریاکەوتن، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی ھەرێم و پۆلیسی نەوت و گاز دابەشدەکرێت.

ئەوە یەکەمین موچەیە کە لە ساڵی 2020 دا دابەشدەکرێت، لە 2019شدا وەزارەتی دارایی و ئابوری 12 موچەی دابەشکرد، کە سێ موچەیان هی مانگەکانی 10، 11 و 12ی ساڵی 2018 بو، نۆ موچەکەی دیکەش هی ساڵی 2019 بو، تا ئێستاش وەزارەتی دارایی باسی لەوەنەکردوە، موچەی ئەو سێ مانگەی کۆتایی ساڵی رابردو بە چی میکانزمێک دەداتەوە.

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ پشتبه‌ دو سه‌رچاوه‌ی دارایی ده‌به‌ستێت، یه‌كه‌میان، فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌ به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ، دوه‌میان ناردنی پشكی هه‌رێمی كوردستانه‌ له‌ به‌غداوه‌ كه‌ مانگانه‌ 522 ملیار دیناره‌.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP