چیرۆکی ئەو 12 ملیۆن دۆلارەی 1984 لەبانکی ناوەندی بەغداوە خرایەسەر هەژماری بانکی یەکێتی

- 1/21/2020 8:58:00 AM 119442 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

یەکێک لە کادرە باڵاکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان چیرۆکی رەوانەکردنی 12 ملیۆن دۆلار لە بانکی ناوەندی بەغدا بۆ سەر هەژمارێکی بانکی حزبەکەی لە دەرەوە دەگێڕێتەوە کە ساڵی 1984 لەلایەن یەکێک لە کارمەندانی بانکەکەوە رەوانەکراوە.

بەکر فەتاح، یەکێک لە کادرە باڵاکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و ئێستا باڵیۆزی عیراقە لەنەمسا، لە نوسینێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیویەتی، "جاران بەڵگەنامەی بەکالۆریۆس یان دیپلۆم گرنگ نەبو، خەڵک بە سەلیقە فێر دەبو، لە زەمانی پاشایەتی، مودیری ناحیە چی بو ئێستا چییە؟ئێستاش خەریکە دەگەڕێینەوە بۆ ئەو جیھانە خەریکە ئیتر بەڵگەنامە بەھای خۆی ون کات".
وتم لە بەغدا ئیشتان چییە؟، وتی لە بانکی مەرکەزی عێراق کار دەکەم، وتم باشە دەزانی ئەم شۆڕشەی ئێمە چەند ھەژارە بە شۆخی پێم وت بۆ نەختێک پارەمان بۆ نانێریت

 

ئەو چیرۆکی رەوانەکردنی 12 ملیۆن دۆلار بۆ سەر هەژمارێکی بانکی یەکێتی دەگێڕێتەوە و دەڵێت، "بە رێکەوت ساڵی 1984 بو رێم کەوتە ماڵی کوێخا ئاورەحمان لە کەناروێ، باوکی کاکە حەمە سورەبانی، کە دواتر شەھید بو، ھەزاران سلاو لە رۆحی، لەوێ کابرایەک دانیشتبو سڵاوم کرد ئەو بە عەرەبی وەڵامی دایەوە، وتم جەنابتان کێن؟ وتیان ئەمە باوکی سۆرانە، کەوتمە گفتوگۆ وتم لە بەغدا ئیشتان چییە؟، وتی لە بانکی مەرکەزی عێراق کار دەکەم، وتم ئێ باشە دەزانی ئەم شۆرشەی ئێمە چەند ھەژارە بە شۆخی پێم وت بۆ نەختێک پارەمان بۆ نانێریت؟".
 ئەوە ئاسانە دەبێت کۆمپانیایەک دروستبکەن لە دەرەوە بۆتان دەنێرم، زانیم ئەو بە جدییەتی خەڵکی زۆر لێ بو، وتم ئەوە سەختە


بەکر فەتاح باس لەوەڵامی ئەو کارمەندەی بانکی ناوەندی دەکات و دەڵێت، "وتی ئەوە ئاسانە دەبێت کۆمپانیایەک دروستبکەن لە دەرەوە بۆتان دەنێرم، زانیم ئەو بە جدییەتی خەڵکی زۆر لێ بو، وتم ئەوە سەختە، خواحافیزیم کرد بڕۆینەوە بۆ نوستن لە مزگەوت، سەعات 12:00ی شەو چومەوە بۆ ماڵی کوێخا وتم کاک محمەدم بۆ ھەڵسێنن، پێم وت تۆ ئەوەت بە جدییە، وتی بەڵێ، گەڕامەوەو دوایی برادەرانی مەکتەبی سیاسیم ئاگادار کرد، پەیوەندییەکم بۆ دروستکردن".
پاش ماوەیەک لە وەراز بوم کاتێکم زانی کاک محەمەد ھاتە دەرەوە، بەڵێ 12 ملیۆن دۆلاری رەوانە کردبو

 

رونیشیکردوەتەوە، "پاش ماوەیەک لە وەراز بوم کاتێکم زانی کاک محەمەد ھاتە دەرەوە، بەڵێ 12 ملیۆن دۆلاری رەوانە کردبو".

بەکر فەتاح نوسیویەتی، وردەکاری ئەو پڕۆسەیە لە کتێبەکەیدا بڵاودەکاتەوە، دەشڵێت، "ئەوەی گرنگە ئەو پیاوە بە سەلیقە ئەو پۆستەی وەرگرتبو، دوایی بۆێ گێرامەوە کە چۆن ئەو ئەرکە پر مەترسییەی جێبەجێ کردوە، کە نرخەکەی زۆر گەورە بو، ھەمو جارێ کاک محەمەد پێی دەوتم بۆ وات لێکردم، من جاران نانی بەیانیم لە پاریس بو، بۆ نیوەڕۆ ئەچومە لەندەن، بۆ ئێوارەش لە ستۆکھۆڵم بوم، منیش ئەم وت گوێ ئێستاش بۆ نانی بەیانی لە کورەداوێ، نیوەڕۆش دەچینە کونجرین، ئێوارەش دەچینە وەراز".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP