بەپەلە

ڤیدیۆ...لەبەرنامەیەكی راستەوخۆدا وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی توڕە دەبێت و دەكشێتەوە

- 1/21/2020 12:03:00 AM 16246 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لەبەرنامەیەكی تەلەفزیۆنی كەناڵی دیجلە، كە تایبەت بو بەدۆخی خۆپیشاندەرانی عێراق و ئەو توندوتیژیانەی بەرامبەر خۆپیشاندەران كراوە، وتەبێژی گشتی هێزە چەكدارەكان بەرنامەكەی بەجێهێشت.

عەبدولكەریم خەلەف، وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانى عێراق ئامادەنەبو وەڵامی پرسیارێکی پێشکەشکاری بەرنامەكە بداتەوە كە سەبارەت بە کوشتنی خۆپیشاندەران ئاراستەی كردو توڕە بو بەرنامەكەی بەجێهێشت.

بەگوێرەی میدیا عێراقییەكان، بەجێهێشتنی بەرنامەكە لەلایەن وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانى عێراق بەهۆی ئەو پرسیارە شەرمەزاركەرانەوە بوە كە لەلایەن دكتۆر نەبیل پێشكەشكاری بەرنامەكەوە ئاراستەی كراوە.

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP