بەپەلە

رۆژنامه‌یه‌كی روسی: ئێران دەتوانێت تا كۆتایی ئه‌مساڵ بۆمبی ناوه‌كی به‌رهه‌مبهێنێت

- 1/20/2020 11:11:00 PM 1852 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

رۆژنامه‌یه‌كی روسی بڵاویكرده‌وه‌، تا كۆتایی ساڵی 2020 له‌گه‌ڵئه‌وه‌ی ئێران ده‌بێته‌ خاوه‌ن كڵاوه‌ی یۆرانیۆم، ده‌توانێت بۆمبی ناوه‌كی-یش دروستبكات.

رۆژنامه‌ی "نیزافیسیمایا غازێتا"ی روسی بڵاویكرده‌وه‌، به‌پشتن به‌ستن به‌رۆشنایی راپۆرتی هه‌واڵگری سه‌ربازی ئیسرائیلی، به‌رنامه‌ی ناوه‌كی ئێران به‌ره‌و پێشچونی به‌خۆوه‌ بینیوه‌.

ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ راشیگه‌یاندوه‌، به‌پێی هه‌مو لێدوانه‌كانی به‌رپرسانی ئیسرائیل، ئێران پێویستی به‌دو ساڵ هه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ی بتوانێت موشه‌كی ناوه‌كی به‌رهه‌مبهێنێت.

باسی له‌وه‌شكردوه‌، ئێران له‌مساڵدا ده‌توانێت كڵاوه‌ی یۆرانیۆم به‌رهه‌مهبهێنێت و بۆمبی ئه‌تۆمی-ش دروستبكات.

به‌پێی رۆژنامه‌كه‌، گریگۆری لوكیانۆف كه‌ یه‌كێكە لە مامۆستایانی به‌شی زانستی سیاسه‌ت له‌خوێندنگه‌ی باڵای ئابوری ئیسرائیل رایگه‌یاندوه‌، "بۆئه‌وه‌ی دۆخی ئیسرائیل به‌ره‌و خراپی نه‌ڕوات، پێویسته‌ په‌ره‌ به‌په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران بدات و هاوسه‌نگی نێوان هێزه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بپارێزێت".

رۆژنامه‌ روسیه‌كه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكراكردوه‌، سه‌ركرده‌كانی ئێستای ئێران ئاماده‌ نین سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندیه‌ ده‌ره‌كیه‌كانیان له‌گه‌ڵ وڵاتان بپچڕێنن له‌به‌رامبه‌ر به‌رهه‌مهێنانی بۆمبی ئه‌تۆمی و هه‌مان پلانی كۆریای باكور جێبه‌جێبكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ئێستادا به‌پێی توانا ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ولایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكاو كۆمپانیا ئه‌وروپیه‌كان".

ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ گومانه‌كانیشی له‌ئێران نه‌شاردۆته‌وه‌و رایگه‌یاندوه‌، ئێران له‌ئێستادا جه‌خت له‌سه‌ر سیناریۆی ئه‌تۆمی ده‌كاته‌وه‌، به‌رده‌وامیش ده‌بێت له‌په‌ره‌پێدانی بواری سه‌ربازی و زیاده‌ڕۆییش ده‌كات له‌سه‌ر هه‌مو پابه‌ندبونه‌كانیشی كه‌ پێشتر له‌رێكه‌وتنه‌كانیدا واژۆی كردوه‌.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP