روداوێكی هاتوچۆ له‌رێگه‌ی كه‌ركوك- به‌غداد نۆ قوربانی لێكه‌وته‌وه‌

- 1/20/2020 11:05:00 PM 1128 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سه‌رچاوه‌یه‌ك رایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی روداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگه‌ی كه‌ركوك – به‌غداد (عوزێم) شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ناوچه‌ی عوزێم رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و روداوێكی هاتوچۆ له‌نێوان دو ئۆتۆمبێل رویداوه‌، له‌ئه‌نجامیشدا شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربون كه‌ سه‌رجه‌م قوربانیه‌كان ئه‌ندامی دو خێزانن.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاشكراشیكرد، له‌ئێستادا سه‌رجه‌م برینداره‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی خاڵس كراون به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP