بەپەلە

خەندان زانیاری سەبارەت بە دەنگۆی پەیوەندیكردنی بارزانی بە نەجمەدین كەریم بۆ ئەوەی ببێتە پارتی بڵاودەكاتەوە

- 1/20/2020 10:49:00 PM 78439 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سكرتێری تایبەتی نەجمەدین كەریم، سەبارەت بە پەیوەندیكردنی مەسعود بارزانی بە نەجمەدین كەریم بۆ ئەوەی بچێتە ناو پارتی رەتدەكاتەوە و راشیدەگەیەنێت، بەهیچ شێوەیەك جارێكی دیكە نەجمەدین كەریم كاری حزبی ناكاتەوە.

نەشوان جەلال، سكرتێری تایبەتی نەجمەدین كەریم، پارێزگاری پێشوی كەركوك بە خەندان-ی راگەیاند،"دوای ئەوەی نەجمەدین كەریم پارێزگای كەركوك لە مانگی كانونی دوەمی 2018 بە فەرمی دەستلەكاركێشانەوەی لە یەكێتی پێشكەشكردو دواتر لە مانگی حوزەیرانی 2018 دەستلەكاركێشانەوەكە لەلایەن كاك كۆسرەت واژۆی لەسەرنەكراو رەوانەی ئەنجومەنی سەركردایەتی كرد بۆ بڕیاردان، تاكو ئەو كاتە نەجمەدین كەریم پەیوەندی بە یەكێتی نیشتیمانی كوردستانەوە هەبو، بەڵام دوای ئەوە كە دەستلەكاركێشانەوەكە پەسەندكراو بۆ كۆنگرە جێهێڵرا، هەرچەندە لەدەسەڵاتی كۆنگرەدابو كە بڕیار لەسەر دەستلەكاركێشانەوەكەی بدات، بەڵام دیسان لە كۆنگرە باس نەكرا".
بەهیچ شێوەیەك لە هیچ حزبێكی دیكە، نە حزبە ئیسلامییەكان و نە حزبەكانی دیكەش و پارتیش، داوایان لە د.نەجمەدین نەكردوە بچێتە ناو حزبەكانیانەوە

 

سەبارەت بە پەیوەندیكردنی بە حزبی دیكەوە، نەشوان جەلال وتی،"بەهیچ شێوەیەك لە هیچ حزبێكی دیكە، نە حزبە ئیسلامییەكان و نە حزبەكانی دیكەش و پارتیش، داوایان لە د.نەجمەدین نەكردوە بچێتە ناو حزبەكانیانەوە، وە خۆشی بەراشكاوانە و چەند جارێكیش لە دانیشتنەكاندا، رایگەیاندوە كە بەهیچ شێوەیەك جارێكی دیكە كاری حزبی ناكات و وەكو كەسێكی حزبی لە هیچ حزبێكدا كار ناكات"

بەهیچ جۆرێك نە كاك مەسعود ئەو داوایەی لێكردوە، تاكو بچێتە ناو پارتی، نە داواشی لێدەكرێت، چونكە پێشتر د.نەجمەدین رایگەیاندوە هیچ كارێكی حزبی ناكات

 

سەبارەت بە پەیوەندیكردنی مەسعود بارزانی، بە نەجمەدین كەریم بۆ ئەوەی بچێتە ناوی پارتی دیموكراتی كوردستان، سكرتێری تایبەتی نەجمەدین كەریم وتی،"بەهیچ جۆرێك نە كاك مەسعود ئەو داوایەی لێكردوە، تاكو بچێتە ناو پارتی، نە داواشی لێدەكرێت، چونكە پێشتر د.نەجمەدین رایگەیاندوە هیچ كارێكی حزبی ناكات، لە چەند شوێنێكی دیكەش بە كاك كۆسرەت و كاك نێچیر كە زۆر لێی نزیكن، چەند جارێك پێی راگەیاندون كە ئەو مامجەلال نەبوایە یەكێتیش نەدەبو، بەڵام لەبەر خاتری مامجەلال چوە ناو یەكێتی، بۆیە تەئكید دەكەمەوە كە د.نەجمەدین كەریم بەهیچ شێوەیەك كاری حزبی ناكات و بڕیاری خۆی داوە نە لە پارتی نە لەناو حزبی دیكەش، بەڵام وەك شەخس كاری سیاسی دەكات و دەشمەوێت ئەوە بڵێم كە ئەم یاسا نوێیەی هەڵبژاردن سودی كاك نەجمەدین كەریمی تێدایەو دەتوانێت وەكو كەسێكی سەربەخۆ لیستی خۆی دروست بكات".

ئاماژەی بەوەشكرد،"تەنانەت یاسای هەڵبژاردنی پێشوی عێراق رێگەی نەدەدات، كاك نەجمەدین كەریم بەشداری هەڵبژاردن بكات بە شەخسی، بۆیە رێكخراوێكی ناردو قائیمەكەی خۆی لەو رێگەیەوە تۆماركرد".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP