بەپەلە

كۆشكی سپی: تره‌مپ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری عێراق كۆده‌بێته‌وه‌

- 1/20/2020 10:25:00 PM 1530 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئه‌مشه‌و دوشه‌ممه‌ كۆشكی سپی بڵاویكرده‌وه‌، دۆناڵد تره‌مپ به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌كۆنگره‌ی داڤۆس سه‌ردانی سویسرا ده‌كات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق و سه‌رۆكی یه‌كێتی ئه‌وروپاو ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی وڵاتان كۆده‌بێته‌وه‌.

بڕیاره‌ له‌ 21 تا 24ی ئه‌م مانگه‌ له‌ سویسرا به‌ڕێوه‌بچێت و ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی وڵات ئاماده‌ ده‌بن.

له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌، كۆشكی سپی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه‌، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌شداری له‌و كۆنگره‌یه‌دا ده‌كات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكی یه‌كێتی ئه‌وروپاو هه‌ریه‌ك له‌وڵاتانی سویسراو پاكستان كۆده‌بێته‌وه‌.

پێشتریش، خه‌ندان بڵاویكرده‌وه‌،  سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق جگه‌ له‌ به‌شداریكردنی له‌ كۆڕبه‌ندی ساڵانه‌ی ئابوریی داڤۆس و پێشكه‌شكردنی وتارێك له‌ كۆربه‌نده‌كه‌دا كه‌ بڕیاره‌ له‌ 21 تا 24ی ئه‌م مانگه‌ له‌ سویسرا به‌ڕێوه‌بچێت، چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كی دو قۆڵیش له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كانی وڵاتان له‌ناویشیاندا دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌نجام ده‌دات.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP