‎كونسوڵی بریتانیا نامەیەك ئاراستەی كۆسرەت ڕەسول دەكات

- 1/20/2020 6:27:00 PM 2353 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

‎لە بەرامبەر كۆتایی هاتن و سەركەوتنی كارەكانی چوارەمین كۆنگرەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و هەڵبژاردنیان وەك سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، كونسوڵی بریتانیا نامەیەكی پیرۆزبایی ئاراستەی كۆسرەت ڕەسول عەلی دەكات.

‎جەیمس سۆرنتۆن كونسوڵی بریتانیا لە هەرێمی كوردستان لەنامەكەدا بۆ كۆسرەت ڕەسول نوسیویەتی،"بەناوی باڵیۆزخانە لە بەغداو كونسوڵی گشتی لە هەولێر، زۆر بە گەرمی پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكەم بەبۆنەی ئەنجامدانی سەركەوتوانەی چوارەمین كۆنگرەی حزبەكەتان و هەڵبژاردنی بەڕێزتان وەك سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی."
دڵنیام خۆت و حزبەكەت هەرچی لەتواناتاندایە بۆ بەرەوپێشبردنی بەرژەوەندییەكانی هەمو خەڵكی عێراق ئەنجامی دەدەن 

 

‎كونسوڵی گشتی بەریتانیا نوسیویشیەتی،"ئەنجامدانی كۆنگرەی یەكێتی لەكاتێكی هەستیاری هەرێمی كوردستان و عێراقە، لە كاتێكدا خۆپیشاندانەكانی بەغداو بەردەوامی گرژییە هەرێمییەكان و نزیكبونەوەی ڕێكەوتنی نەوت و بودجە، دڵنیام خۆت و حزبەكەت هەرچی لەتواناتاندایە بۆ بەرەوپێشبردنی بەرژەوەندییەكانی هەمو خەڵكی عێراق ئەنجامی دەدەن و دەمەوێت دڵنیاتان بكەمەوە كە شانشینی بریتانیا دەیەوێت بەردەوام بێت لە هاوكاریكردن لە نزیكەوەو ئامادەشین بۆ دەستەبەركردنی پشتگیری لە هەر بوارێكدا كە مومكن بێت."



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP