بەهۆی تەقینەوەی بۆیلەری حەمام پێنج کەس گیانیان لەدەستدا

- 1/20/2020 1:05:00 PM 181248 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-


بەرەبەیانی ئەمرۆ لە یەکێک لە هۆتێلەکانی شاری پێرم لە روسیا، بۆیلەرێك تەقییەوە و بەهۆی سەررێژبونی ئاوە کوڵاوەکە بەناو هۆتێلەکەدا 5 کەس  گیانیان لەدەستدا.
 لە نهۆمی زەمینی هۆتێلەکە بوە بەهۆی زۆر گەرم بونیەوە تەقیوەتەوە و ئاوە گەرمەکە بەناو نهۆمەکانی دیکەی هۆتێلەکەدا سەررێژ بوە

لیژنەی لێکۆڵینەوە ئەمنیەکانی شاری پێرم رایانگەیاندوە، بۆیلەرەکە لە نهۆمی زەمینی هۆتێلەکە بوە بەهۆی زۆر گەرم بونیەوە تەقیوەتەوە و ئاوە گەرمەکە بەناو نهۆمەکانی دیکەی هۆتێلەکەدا سەررێژ بوە.
 پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە، سێ کەسی دیکەش زۆر بە سەختی زامدار بون

بەهۆی روداوەکەەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە، سێ کەسی دیکەش زۆر بە سەختی زامدار بون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ روداوەکە کراوەتەوە، بەهۆی جێبەجێنەکردنی مەرجەکانی سەلامەتی، لێپرسراوانی هۆتێلەکە روبەڕوی دادگا دەکرێنەوە.


نیشانەکردن :

#روسیا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP