ئێران: زەریف بەشداری داڤۆس ناکات چونکە ئەجێندای کۆنگرەکە گۆڕدراوە

- 1/20/2020 12:15:00 PM 1827 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، محمد جەواد زەریفی وەزیری دەرەوە بەشداری کۆنگرەی ئابوری جیهانی داڤۆس ناکات لەبەرەئەوەی رێکخەرانی ئەو کۆنگرەیە ئەجێندای کۆنگرەکەیان گۆڕیوە.
بڕیاربو وەزیری دەرەوەی ئێران بەشداری کۆنگرەی داڤۆس بکات، بەڵام بەهۆی ئەوەی رێکخەرانی ئەو کۆنگرەیە ئەجێنداکەیان گۆڕی بەشداری تێدا ناکات

لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، عەباس موسەوی وتەبێژەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، بڕیاربو وەزیری دەرەوەی ئێران بەشداری کۆنگرەی داڤۆس بکات، بەڵام بەهۆی ئەوەی رێکخەرانی ئەو کۆنگرەیە ئەجێنداکەیان گۆڕی بەشداری تێدا ناکات.
بەشێویەکی کوتوپڕ پلانی گفتوگۆ و تەوەرەکانی کۆنگرەکەیان گۆڕیوە و ئێمە بەو پلانە رازینەبوین کە دایانناوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران راشیگەیاند، بەشێویەکی کوتوپڕ پلانی گفتوگۆ و تەوەرەکانی کۆنگرەکەیان گۆڕیوە و ئێمە بەو پلانە رازینەبوین کە دایانناوە.

ئەمە لەکاتێکدایە هەفتەی رابردو، ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە کە ناوی محمد جەواد زەریف لەناو لیستی ئەو 3 هەزار کەسەدا نیە کە بەشداری کۆنگرەکە دەکەن.

ئەمساڵ، کۆنگرەی ئابوری جیهانی داڤۆس لەژێر ناوی ( بەشدارانی جیهانێکی پەیوەست و بەردەوام) لە 21 بۆ 24-ی ئەم مانگە لەناوچەی داڤۆسی سویسرا بەڕێوەدەچێت. 

نیشانەکردن :

#ئێران

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP