دەمیرتاش بۆ دەسەڵاتدارانی تورکیا: چیتر ئەو چەقۆیانەی تێماندەگرن ئازارمان نادەن

- 1/20/2020 12:08:00 PM 2449 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەڵاحەدین دەمیرتاش  پەیامێک ئاڕاستەی دەسەڵاتدارانی تورکیا دەکات و رایدەگەیەنێت، ئاشتی لە هەرجێیەک بونی هەبێت، ئەوان ناتوانن جەمسەرگیری لەو کۆمەڵگایە دروست بکەن و روبەڕوی ببنەوە، هەر ئەوەش وایکردوە توڕەیی و رقیان بەرامبەر ئەوکەسانە هەبێت کە داوای ئاشتی دەکەن، دەشڵێت، "چیتر ئەو چەقۆیانەی کە تێماندەگرن ئازارمان نادەن".

سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، لەزنجیرە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی ئاڕاستەی رایگشتی کرد و رایگەیاند، "بۆچی پارتی داد و گەشەپێدان کە باسی ئاشتی دەکرێت دەبێت بە گایەک کە رەنگی سوری بینیبێت؟، بۆچی هەمو ئەو کەسانەی داوای ئاشتی دەکەن بە تیرۆرست ناویایاندەبات؟ هەمو کەسێکی ژیر دەتوانێت وەڵامی ئەو پرسیارە بداتەوە ئەی وانییە؟".

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەوان پێویستیان بە تابوت هەیە بۆ ئەوەی خۆیان لە پشتی بشارنەوە، ناچارمان دەکەن پرسە بۆ مناڵەکانمان بگێڕین، تا لەداهاتودا سکاڵای هەژاریی و بێکاری و گەندەڵی لە دەسەڵات نەکەن".
دەمیرتاش، سیاسەتمەدارێکی کوردی باکوری کوردستانە، ساڵی 1973  لەشارۆچکەی پالۆی سەر بەپارێزگای خارپێتی باکوری کوردستان لەدایکبوە

 

سەڵاحەدین دەمیرتاش، سیاسەتمەدارێکی کوردی باکوری کوردستانە، ساڵی 1973  لەشارۆچکەی پالۆی سەر بەپارێزگای خارپێتی باکوری کوردستان لەدایکبوە، ساڵی 2002 لەگەڵ باشاک دەمیرتاشی مامۆستا ژیانی ھاوسەری پێکھێناوەو باوکی دو کچە بەناوەکانی دەلال و دڵدایە.

ئەو سەرکردەیەی باکوری کوردستان لە 4ی تشرینی یەکەمی 2016، لەلایەن حکومەتی تورکیاوە لەگەڵ فیگەن یوکسەکداغ و بەشێک لە ئەندام پەرلەمانەکانی ھەدەپە بەتۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ پەکەکەدا دەستگیرکران و تا ئێستاش لە زینداندایە.
ئاشتی لە هەرجێیەک بونی هەبێت، ئەوان ناتوانن جەمسەرگیری لەو کۆمەڵگایە دروست بکەن و روبەڕوی ببنەوە

 

دەمیرتاش باسی لەوەشکردوە، ئاشتی لە هەرجێیەک بونی هەبێت، ئەوان ناتوانن جەمسەرگیری لەو کۆمەڵگایە دروست بکەن و روبەڕوی ببنەوە، هەر ئەوەش وایکردوە  توڕەیی و رقیان بەرامبەر ئەو کەسانە هەبێت کە داوای ئاشتی دەکەن.

دەمیرتاش وتیشی، "بەرپرسیارێتی ئەخلاقییە کە هەموان والێبکەیت لە بەرەی ئاشتیدا بوەستن بە ویژدانەوە بڕیاربدەن، چارەسەریش ئەوەیە خەڵک پشتی یەک بگرن بۆ بەدەستهێنانی دیموکراتی لە وڵاتدا".
وەڵامی هەرە جددی کە بتوانرێت بدرێتەوە بەوکەسانەی کە چاوی خۆیان داخستوە بەردەوام لەشاشەکاندا رق بڵاودەکەنەوە، ئەوەیە دەست لەناو دەست گورزیان لێبوەشێنین

 

رونیشیکردوەتەوە، "وەڵامی هەرە جددی کە بتوانرێت بدرێتەوە بەوکەسانەی کە چاوی خۆیان داخستوە بەردەوام لەشاشەکاندا رق بڵاودەکەنەوە، ئەوەیە دەست لەناو دەست گورزیان لێبوەشێنین، لەئێستادا کە زۆرینەی کەس ئەوەیان دەوێت نابێت سیاسییەکان دودڵبن لەوبارەیەوە".

دەمیرتاش ساڵی 2007 لەسەر لیستی پارتی کۆمەڵگای دیموکراتیک (DTP) وەکو نوێنەری پارێزگای ئامەد بوەتە ئەندامی پەرلەمانی تورکیا و لەدوای قەدەغەکردنی دەتەپە لەلایەن دادگای دەستوری تورکیاوە، ساڵی 2010 بوەتە ھاوسەرۆکی پارتی ئاشتی و دیموکراسی (BDP)، دواتر بوە بەھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە).
 ئەحمەد کایا و گۆلتنی هاوسەریتان بیرنایەت، چەقۆی تێگیرا لەلایەن ئەو کەسانەی کە دەیانویست لەناوی ببەن

 

دەمیرتاش پەیامێک ئاڕاستەی رایگشتی دەکات و دەڵێت، "ئەی ئەحمەد کایا و گۆلتنی هاوسەریتان بیرنایەت، چەقۆی تێگیرا لەلایەن ئەو کەسانەی کە دەیانویست لەناوی ببەن، ئەو کەسانە بەو کارەیان شەرمەزارییەکیان بۆ خۆیان هێنا کە بەدرێژایی مێژو لەگەڵیاندایە".

دەشڵێت، "ئەوان لەوکاتەدا ئەحمەد کایایان بە تیرۆرست و ناپاک و جواداخواز ناوبرد، ئەحمەد ئەسلانیتۆ کە پشگیری ئەحمەد کایەی دەکرد بە پشتگیریکەری تیرۆر ناوبرا، ئەو رۆژەش تێپەڕی هێشتا شکۆ لەلایەن خاوەنەکەیەتی".
چیتر ئەو چەقۆیانەی کە تێماندەگرن ئازارمان نادەن، بەڵکو رۆحی مەعنەویمان بەرزدەکەنەوە بۆ وەستان لەپشتی یەکتر

 

دەمیرتش پەیامێک ئاڕاستەی دەسەڵاتدارانی تورکیا دەکات و نوسیویەتی، "چیتر ئەو چەقۆیانەی کە تێماندەگرن ئازارمان نادەن، بەڵکو رۆحی مەعنەویمان بەرزدەکەنەوە بۆ وەستان لەپشتی یەکتر".

دۆسیه‌كانی‌ ده‌میرتاش له‌ 501 لاپه‌ڕه‌ پێكدێت و داوای 142 ساڵ زیندانی بۆ كراوه‌، له‌ رۆژی‌ ده‌ستگیركردنیه‌وه‌  تا ئێستاش له‌ زیندانی‌ ئه‌درنه‌ی تورکیادایە و ئازادنەکراوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP