بەپەلە

خۆپیشاندان لەدیوانیە دەستیپێکرد و رێگای سەرەکی دیوانیە نەجەف داخرا

- 1/20/2020 11:46:00 AM 1473 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

کەمێک بەرلەئێستا لەچوارچێوەی شەپۆلی خۆپیشاندانەکانی عێراقدا، خۆپیشاندەرانی پارێزگای دیوانیەش رژانە سەر شەقامەکان و بەهۆیەوە رێگای سەرەکی دیوانیە نەجەفیان داخست.
تەنها رێگە بە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن و حاڵەتی لەناکاو دەدرێت لەسەر رێگای سەرەکی دیوانیە نەجەف هاتوچۆ بکەن

سەرچاوەیەکی ئەمنی لەو پارێزگایە رایگەیاند، تەنها رێگە بە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن و حاڵەتی لەناکاو دەدرێت لەسەر رێگای سەرەکی دیوانیە نەجەف هاتوچۆ بکەن.
رێگای سەرەکییەکانی دیوانیە و میسان و بابلیان داخستوە و رێگەیان بەهاتوچۆکردنی ئۆتۆمبێل نەداوە
پێشتریش، چەندین خۆپیشاندەر رێگای سەرەکییەکانی دیوانیە و میسان و بابلیان داخستوە و رێگەیان بەهاتوچۆکردنی ئۆتۆمبێل نەداوە.
هاوڵاتیانی قەزای عەفک لەپارێزگای دیوانیە رژاونەتە سەر شەقامەکان و بەهۆیەوە رێگای سەرەکی دیوانیە عەممارەیان داخستوە

سەرچاوەیەکیش بە بەغداد تودەی راگەیاندوە، هاوڵاتیانی قەزای عەفک لەپارێزگای دیوانیە رژاونەتە سەر شەقامەکان و بەهۆیەوە رێگای سەرەکی دیوانیە عەممارەیان داخستوە. 

هاوکات، لەقەزای سەنیەش، خۆپیشاندان دەستیپێکردوە و رێگای سەرەکی دیوانیە و بابل داخراوە. 

ئەمڕۆ دوشەممە، خۆپیشاندانەکانی عێراق لەچەند شار و شارۆچکەیەک بەردەوامبوە و بەپێی زانیارییەکان روبەروبونەوەکانی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان کوژراو برینداری لێکەوتۆتەوە.

توندوتیژییەکانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆی بەغداد کوژرانی خۆپیشاندەرێک و برینداربونی چەند 37 خۆپیشاندەری دیکەی لێکەوتەوە، هێزە ئەمنییەکان بەگازی فرمێسکڕێژ روبەروی خۆپیشاندەران دەبنەوە.

رێگای سەرەکی محمد قاسم کە نزیکە لە گۆڕەپانی تەحریر، روبەروبونەوەی توندی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکانی تێدایە و خۆپیشاندەران دەیانەوێت شەقامی سەرەکی بگرن و هێزە ئەمنییەکانیش رێگرییان لێدەکەن.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP