بەپەلە

عێراق و ئوسترالیا جەخت لە روبەڕوبونەوەی تیرۆر و کەمکردنەوەی گرژییەکان دەکەنەوە

- 1/20/2020 11:40:00 AM 455 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق و باڵیۆزی ئوسترالیا لە بەغدا لە کۆبونەوەیەکدا جەختیان لە کەمکردنەوەی گرژییەکان و بەردەوامی روبەروبونەوەی تیرۆر کردوەتەوە. 


باڵیۆزخانەی ئوسترالیا لە بەغدا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، جوان لۆندس باڵیۆزی ئوسترالیا لە بەغدا لەگەڵ هەر یەک لە عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق و محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان کۆبوەتەوە.

 

باڵیۆزی ئوسترالیا جەختی لە بەردەوامی روبەربونەوەی داعش


ئاماژەی بەوەشکردوە، لە کۆبونەوەکانیدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق، باڵیۆزی ئوسترالیا جەختی لە بەردەوامی روبەربونەوەی داعش و کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکەدا کردوە.

ئەوەشی خستوەتەڕو، لە بارە خۆپیشاندانەکانی عێراق کە ماوەی چەندین مانگە بەردەوامە جەختیان لە بەدەمەوەچونی داواکارییەکان و ئەنجامدانی چاکسازی کردوەتەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە بڕیارە هەینی داهاتو لەسەر داخوازی موقتەدا سەدر خۆپیشاندانی ملیۆنی لە بەغدا بەڕێوەبچێت  و هاوپەیمانی فەتحیش کە زۆرینەی لایەنەکانی سەر بە حەشدی شەعبی لە خۆگرتوە پشتیوانی خۆپیشاندانەکە دەکات.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP