وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان: هێزە ئەمنییەکان سەرپشک کراون

- 1/20/2020 10:56:00 AM 4063 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی وڵاتدا هێزە ئەمنییەکان سەرپشکراون لەوەی هەر کەسێک دەستگیر بکەن کە "رێگاکان  و فەرمانگەکان  دادەخات".

خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی عێراق دوای ئەوەی هات، دوێنێ یەکشەممە ئەو وادەیە کۆتایی هات کە خۆپیشاندەرانی ناسریە بۆ دیاریکردنی سەرۆک وەزیرانی نوێ کە خواستی شەقامی لەسەر بێت دیارییانکردبو.

ا

ئەوانەی رێگاکان دادەخەن دەستگیردەکرێن


لەو بارەیەوە عەبدولکەریم خەلەف وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق بە کەناڵی عێراقییە فەرمی راگەیاندوە، "ئەنجومەنی ئاسایشی عێراق هێزەکانی ئەمنییەکانی سەرپشکردوە هەمو ئەوانە دەستگیربکرێن کە رێگاکان و فەرمانگەکان دادەخەن". 

ئاماژەی بەوەشکردوە، "داوا لە خۆپیشاندەران دەکەین پابەندبن بە مانەوە لە گۆڕەپانەکان و رێگاکان دانەخەن، چونکە لەو کاتەدا روبەری دەستگیرکردن دەبنەوە".

 

ئەوە لە کاتێکدایە بڕیارە هەینی داهاتو لەسەر داخوازی موقتەدا سەدر خۆپیشاندانی ملیۆنی لە بەغدا بەڕێوەبچێت  و هاوپەیمانی فەتحیش کە زۆرینەی لایەنەکانی سەر بە حەشدی شەعبی لە خۆگرتوە پشتیوانی خۆپیشاندانەکە دەکات.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP