کۆچبەرێکی گەڕاوەى کورد: بە بەردەوامی هەستم دەکرد میوانێکی بێهیوام لە ئەڵمانیا

- 1/20/2020 9:11:00 AM 12145 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئاسۆ گەنجێکی 29 ساڵی خەڵکی سلێمانییە، بە حەوت وڵاتدا کۆچی کردوە تا لە کۆتاییدا گەیشتوەتە ئەڵمانیا و دو ساڵ و شەش مانگ لەوێ ژیاوە، بەڵام وەک خۆی دەڵێت، ڕاستی ژیان لەوێ بەو شێوەیە نەبو کە چاوەڕوانی دەکرد.

گەشتی کۆچی نائاسایی ئاسۆ لە تشرینی یەکەمی ساڵی 2015 دەستیپێکرد، کاتێک لەگەڵ کۆمەڵێک لە کۆچبەرانی دیکەی کوردی هەرێمی کوردستان بەرەو تورکیا بەرێککەوتن، ئەو لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی پڕۆژەى کۆچبەر دەڵێت، "پێموابو ئەگەر بگەمە یەکێک لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا، ژیانم دەگۆڕێت و دەتوانم هەمو شتێک بکەم کە دەمەوێت".
کاتێک گەیشتینە تورکیا، قاچاغچییەکە بەڵێنی بە من و 21 کۆچبەری دیکەی کورد دا کە بەلەمێکی چاک و گەورە و باشمان بۆ دابین دەکات، بەڵام لە ڕاستیدا وا نەبو

 

باسی لەوەشکردوە، "کاتێک گەیشتینە تورکیا، قاچاغچییەکە بەڵێنی بە من و 21 کۆچبەری دیکەی کورد دا کە بەلەمێکی چاک و گەورە و باشمان بۆ دابین دەکات، بەڵام لە ڕاستیدا وا نەبو، دوای 15 کاتژمێر رۆشتن بە مینی پاسێک لە ئیستانبوڵەوە بۆ ئەنتاڵیا، تێگەیشتین کە بەلەمەکە زۆر بچوکە و هیچ شیاو نییە بۆ گەشتەکەمان، بەڵام تازە ناچار بوین بەردوام بین".
قاچاغچییەکە خەڵەتاندینی، ئەو بەلەمەکەى پڕکرد لە کۆچبەر، نزیکەى 80 کۆچبەری خستە ناو بەلەمەکە، کەسمان شوێنمان نەبو دانیشین

 

ئاسۆ وتیشی، "قاچاغچییەکە خەڵەتاندینی، ئەو بەلەمەکەى پڕکرد لە کۆچبەر، نزیکەى 80 کۆچبەری خستە ناو بەلەمەکە، کەسمان شوێنمان نەبو دانیشین".

"ڕێگای گەیشتنمان بە یۆنان زۆر سەخت بو، ڕۆشتنی بەلەمەکە بە ئاوەکەدا زۆر مەترسیدار بو، دو جار خەریک بو ژێرئاو ببین، بەڵام هەرچۆنێک بو گەیشتینە کەنارئاوەکان" ئاسۆ بەردەوام بو لە گێڕانەوەکەى.
ئاسۆ و ئەو کۆچبەرانەى پێکەوەبون هەوڵیان داوە زو یۆنان بەجێبهێڵن، ئەوان بەردەوام بون لە گەشتەکەیان و ڕۆشتن بەرەو باکوری مەکدۆنیا، پاشان چونە سیبریا

 

ئاسۆ و ئەو کۆچبەرانەى پێکەوەبون هەوڵیان داوە زو یۆنان بەجێبهێڵن، ئەوان بەردەوام بون لە گەشتەکەیان و ڕۆشتن بەرەو باکوری مەکدۆنیا، پاشان چونە سیبریا، بۆسنە، کرواتیا، سلۆڤینیا و نەمسا و لە کۆتایشدا گەیشتنە ئەڵمانیا، ئەو وتی، ڕێگاکە "زۆر ماندوکەر و سارد و مەترسیدار" بوە، هەموو گەشتەکەش 22 ڕۆژی پێچوە.

"کاتێک گەیشتمە ئەڵمانیا، پێموابو ناڕەحاتییەکان نامێنن و دەتوانم ژیانێکی زۆر باش و خۆشم هەبێت، بەڵام بەداخەوە کە هەڵە بوم، ژیانم لە ناوەندەکانى ڕاگرتنی کۆچبەران زۆر قورس بو".

ئەو باسی لە ئەزمونی خۆی کرد لەناو یەکێک لەو ناوەندانەدا کە پێشتر یاریگای باسکە بوە، پیاو و ژن و منداڵ هەموان پێکەوە و لە یەک شوێندا ژیاون، وەک ئەو باسی دەکات، "ناوەندەکە وەک بنکەى سەربازی وابوە".
ئەوێ زۆر قەرەباڵغ و ناخۆش بو، چەندینجار لەگەڵ خەڵکی شەڕ و دەماقاڵێم کردوە چونکە هەموان توڕە و ماندو و وەڕسن

 

ئاسۆ دەشڵێت، "ئەوێ زۆر قەرەباڵغ و ناخۆش بو، چەندینجار لەگەڵ خەڵکی شەڕ و دەماقاڵێم کردوە چونکە هەموان توڕە و ماندو و وەڕسن، پارەیەکی کەممان لە حکومەتەوە وەردەگرت، تەنها بەشی خواردن و خوارنەوەى دەکرد".

دوای هەشت مانگ چاوەڕوانی، دواجار ئاسۆ دەتوانێت داواکاری مافی پەنابەری پێشکەش بکات، بەڵام دوای پێنج مانگ داواکەى ڕەتکرایەوە، دواتر حەوت مانگی تر چاوەڕێی کردوە تاوەکو جارێکی تر هەوڵی دایەوە، بەڵام ئەمجارەش دوای سێ مانگ و بۆ دوەمجار داواکەى ڕەتکرایەوە، "ئەوان پێیان وتم کە کوردستان سەلامەت و ئارامە، ناتوانین مافی پەنابەریت پێ بدەین".
ژیانم بە تەواوی ڕوخا، زۆر زۆر بێئومید بوم، نزیکەى دو ساڵ و نیو لە ئەڵمانیا مامەوە، نەمدەتوانی بە یاسایی کار بکەم

 

"ژیانم بە تەواوی ڕوخا، زۆر زۆر بێئومید بوم، نزیکەى دو ساڵ و نیو لە ئەڵمانیا مامەوە، نەمدەتوانی بە یاسایی کار بکەم، هەمیشە هەستم دەکرد میوانێکم بەبێ هیوا و ئامانج." ئاسۆ وایوت.

هەرچەندە لەو ماوەیەدا ئاسۆ هەوڵی داوە لە فەڕەنسا و ئیتاڵیا داوای مافی پەنابەری بکات، بەڵام هەوڵەکانی بێسود دەبن، دواجار بڕیاری داوە بە شێوەیەکی خۆبەخشانە بگەڕێتەوە بۆ کوردستان، رۆژی 12ی شوباتی 2018، ئاسۆ هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی کرد و گەڕایەوە نیشتمان.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP